كتێبی "ئه‌لفبێ، پهڕاوێ ڕاهێنانێ بۆ فێربوونا ئهلفبێیا كوردی" له نووسینی فه‌همی كاكه‌یی، له دووتوێی 112 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی سان له سوید، بۆ منداڵانی كوردانی بادینانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته چاپ كرا.
فه‌همی كاكه‌یی به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه سێیه‌م كتێبه بۆ منداڵانی بادینان، كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی فێربوونی خوێندن و نووسین به زمانی دایك، زمانی دایك به‌تایبه‌تی له سوید، گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌درێت و منداڵانی بێگانه ده‌توانن ئاره‌زوومه‌ندانه زمانی دایك بخوێنن.
زیاتر گوتی، ئه‌مه په‌ڕاوێكی ساده‌یه بۆ فێركردنی پیته‌كان، ده‌كرێت وه‌ك په‌ڕاوی سه‌ره‌تا به‌كار ببرێت، چ له قوتابخانه‌دا بێت یان پێش قوتابخانه، مه‌به‌ست له‌م په‌ڕاوه ئه‌وه‌یه كه قوتابییان ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ پیته‌كاندا په‌یدا بكه‌ن، بتوانن بیانناسنه‌وه، بیانخوێننه‌وه و بیاننووسنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، له سه‌ره‌تای په‌ڕاوه‌كه‌دا پێشه‌كییه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان یان دایك و باوكان له كاتی گوتنه‌وه‌ی پیته‌كان سوودی لێ ببینن.
كاكه‌یی ده‌ڵێت، ''ئێسته كه ده‌ستمان كردووه به چاپی كتێب به كوردیی كرمانجیی سه‌روو، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌یه، ئێمه لێره زمانی دایك ده‌ڵێینه‌وه، ئه‌مه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به زمانی ستانداردی كوردییه‌وه نییه، زمانی دایك یانی ئه‌و زمانه‌ی له ماڵه‌وه قسه‌ی پێ ده‌كرێت، له‌م دواییه‌دا هه‌ستمان كرد منداڵانی ناوچه‌ی بادینان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، له نێوان كوردیی باكور/كورمانجی، به پیتی كوردی/لاتینی و كوردیی ناوه‌ندی/سۆرانی، به پیتی كوردی/ئارامی، گیریان خواردووه و هیچیان زمانی دایكیی ئه‌مان نین، بۆیه بڕیارمان دا هه‌مان ئه‌و كتێبانه‌ی به كوردی ناوه‌ندی نووسیومانن، بیانكه‌ینه كوردی باكور و بیانخه‌ینه به‌ر ده‌ستی دایک وباب و مامۆستایانی زمانی كوردی، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه به‌رده‌وامیی هه‌یه و له داهاتوودا چه‌ند كتێبێكی تریش به بادینی چاپ و بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.''
وه‌ك زیاتر خستیه روو، كتێبی "ئه‌لفبێ، پهڕاوێ ڕاهێنانێ بۆ فێربوونا ئهلفبێیا كوردی" له دووتوێی 112 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی سان له سوید چاپ بووه و به‌شی زۆری كتێبه‌كه ڕه‌نگییه.
فه‌همی كاكه‌یی نووسه‌ره و چه‌ندان به‌رهه‌می تری هه‌یه، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به زمانی كوردی كردووه له رێی چاپكردنی ئه‌لفبێی كوردی به زاراوه جیاجیاكانی زمانی كوردی، ئێسته له سوید ده‌ژیت.
سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان