حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی وه‌زاری له یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیایه، ئه‌مڕۆ له دووه‌م رۆژی چالاكییه‌كانی شاندهكهیاندا، سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌رمینیای كرد و بڕیاریشی دا، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی كورد دوای ساغكردنه‌وه‌یان له سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌ت چاپ بكرێن.
له‌و سه‌ردانه‌دا، كه ئهرشهك مانۆكیان، كونسوڵی گشتیی ئه‌رمینیا له هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریان بوو، شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له لایه‌ن دایڤید بۆغۆسیان، به‌ڕێوبه‌ری مۆزه‌خانه‌ی مێژوویی ئه‌رمینیا و ستافی مۆزه‌خانه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی گه‌له‌ری نیشتمانی ئه‌رمینیایان كرد و له لایه‌ن خاتوو مارینا هاكۆبیان پێشوازییان لێكرا و به‌شه‌كانی گه‌له‌رییه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاری وه‌زاره‌تی به‌خشییه گه‌له‌رییه‌كه.
له درێژه‌ی چالاكییه‌كاندا، شاندی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستنووسه كۆنه‌كانی ئه‌رمینیای كرد و له لایه‌ن ڤاهان گیڤۆندیان پێشوازیان لێكرا.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌كه، شاره‌زا و كوردناسی ئه‌رمه‌نی د. گۆڕ، له سیمینارێكدا ورده‌كاری له باره‌ی پێنج ده‌ستنووسی كوردی پێشكه‌شكرد، كه به ئه‌لفابێتی ئه‌رمه‌نی نووسراونه‌ته‌وه و په‌یمانگه‌كه ساغیان ده‌كاته‌وه و وه‌رده‌گێڕدرێن بۆ زمانی ئینگلیزی.
له‌و میانه‌یه‌دا، وێڕای ستایشكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌یمانگه‌كه، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی بهڕێوبهرایهتییهكی گشتیی له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌ستنووسه‌كان و ساغكردنه‌وه‌یان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دا، دوای ساغكردنه‌وه و وه‌رگێڕانی ده‌ستنووسه كوردییه‌كان، ئه‌ركی له چاپدانیان بگرێته ئه‌ستۆ.
سەرچاوە: kurdistan24