عەبدوڵا کەریم مەحمود
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، یه‌کێکه له سه‌رکرده دەروون نه‌خۆشه، مێشک داخراوه ره‌گه‌ز په‌رسته کانی تورکیا .
هەمان عه‌قڵی چه‌ق به‌ستوو و هەمان دەروونی سایکۆلۆجی سایکۆ پاتی مستەفا کەمالی ئەتاتورکە
ئەردۆغان بەم زمانە سایکۆلۆجییە سایکۆپاتیەوە لە باره‌ی کورده‌وه دەڵیت :
کورد سێ هه‌ڵبژارده‌ی له به‌رده‌مدایه :
١-یا ده‌بێت کورد ببن به تورک ،
٢-یا کورد ده‌بێت خاک و ماڵه‌کانیان به جێ بهێڵن بۆ ئێمه .
٣-یا سه‌ری کورد پان ده‌که‌ینه‌وه.
80هه‌زار جه‌ندرمه‌ی تورک له هێزی پیاده ی سوپا و هێزی ئاسمانی تورکیا
، به نوێترین چه‌کی کۆکوژی سه‌رده‌مه‌وه ، له چوار چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی روسیا‌و ، لە نێو سیناریۆ کانی ترامپ –ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا وپۆتینی سه‌رۆکی روسیا ، په‌لاماری رۆژئاوای کوردستانیان دا
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات به جۆرێک رووبه ڕوویان بوونه‌وه ،له هه‌موو قۆڵه‌کانه‌وه ، ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیان تێک شکاند ، خه‌ونی توانەوەی کورد به تورکی ئه‌ردوغانیان هه‌ڵبزرکاند وتوشی هیستر یا یان کرد .
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی و تۆپه قورسه‌کانی ئەردۆغان ، بۆردومانی سه‌نگه‌ری شه‌رڤانان وهاوڵاتیانی گوند و شاره‌کانیان کرد ، بۆمبی هێشووی فسفۆری قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر شاره‌کان دا باراند .
جەستەی محه‌مه‌د له سه‌رێ کانی ، بە جۆرێک جه‌سته‌ی ،به هێشوی فسفۆر بێژراو سوتاوە ،فسفۆڕ لە سەر جه‌سته‌ی پشکۆی ئاگر ە جوداگیرساوه ، ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و پرۆتۆکۆڵە نیو نەتەوەییەکانی شه‌رمه‌زار کرد .
پشکۆی فسفۆڕی جەستەی محەمەد ، جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌موو ریکه‌وتنی کۆمه‌ڵگەی نیو ده‌وڵه‌تی و پرۆتۆکۆڵی ریکخرووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی به‌تاڵ کرده‌وه ،
ئەوەی خستە روو:
-که‌س دۆستی کود نی یه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی باشوور ، پاشکۆی عەقڵی ئەردۆگانن ، له به‌رده‌م تراژیدیا ی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌یان دا . بی ده‌سه‌ڵات و لاوزوبێ هه‌ڵوێستن ،ته‌نیا پاشکۆی داگیر کەرانی نیشتمان و بتی سەر کورسیەکی لەرزۆک و ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنین .
سەرکردەکانی کورد خاوەنی ناسنامەی . شه‌ڕی کورد بە کورد کوشت دانن، ئامیری ستراتیژی بەرنامەی داگیرکه‌رانی نیشتیمانن ، بتێکی بێ دەسەڵات و بێ ده‌نگ ،هیچ له بارا نه‌بوون .
تورکیا له به‌رده‌م ئیراده‌ی ئه‌فسانه‌یی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ،به سه‌رکردایه‌تی مه‌زلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ، ده‌یان هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی ئەردۆغان یان تێک شکا ن و چۆکیان پێدانان .
ئەردۆغان به هاوکاری وپاڵپشتی روسیا و بێ دەنگی و بێ هەڵویستی ترامپ ، له سیناریۆیه‌ک دا ،ئاراسته‌ی جه‌نگی گۆڕی به دیالۆگ و رێکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌سه‌ده
عوسمان بایده‌میر لە بارەی ده روونی نه‌خۆشی سایکۆلۆجی ئه‌ردغان دەڵیت :
-ئه‌گه‌ر خوا له هه‌ساره‌یه‌کی تر ، ده‌وڵه‌ت بۆ کورد دروست بکات ، ئه‌ردوغان قبوڵی ناکات ، دژی خواش ده‌وه‌ستێته‌وه .
مه‌زلوم کۆبانی له دیدارێک دا له گه‌ڵ رۆژنامه نوسی به‌ناوبانگ ریچارد ئینجیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کر د :
-ئه‌و زنجیرە هێرشانەی ئەردۆغان ، له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک ،گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تورکیا بوو ، بە به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و زلهێزەکانی دنیا ،بۆ له ناوبردنی کورد و سڕینه‌وه‌ی نیشتمانی کورد .
له 7 رۆژی هێرشی سێ قۆڵی تورکیا ، به F16 و نوێترین چه‌کی سه‌ربازی ناتۆ ،
به هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی سیناریوکانی ترامپ ، تورکیا نه‌یتوانی (سه‌رێ کانی ) داگیر بکات .
ئه‌م داستانی به‌رگری و ئەفسانەیەی هه‌سه‌ده به‌رامبه‌ربه ده‌وڵه‌تی تورکیا ،له کام وڵات ؟، له کام مێژووی دوور‌و نزیکی دنیا دا روی داوه ؟ .
شه‌رڤانان به ئیراده‌ی پۆڵاین و به خوێنی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ئه‌فسانه‌ی میژوویی نوێ یان بۆ کورد‌و مرۆڤایه‌تی تۆمار کرد .
ئه‌م داستانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که ،له جه‌نگی مادی و مه‌عنه‌وی سیناریۆی زلهیزی ئه‌مه‌ریکاو و روسیا .
بێ ده‌نگی و بی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ، دووفاقی زلهێزەکانی دنیا ،ویژدانی هه‌موو مرۆڤایه‌تیان شه‌رمه‌زار کرد.
بەو زنجیرە جینۆسایدانەی کورد ، هەموو پرۆتۆکۆڵە نیو دەوڵەتیەکانیان رسوا کرد .