دەزانی ئێمە کەی شکست دێنین؟

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: زیاتر بایەخ بە غەریبەکان ئەدەین، لە چاو ئەوانەی لە ماڵەکەماندا دەژین.
• ئێمە کاتێک شکست دێنین: کە دەگەڕێین بەدوای وشە و دەقی ڕێزلێنانی گەورەو بریقەدار تا بیڵێین یا بینووسین بۆ کەسێکی بێگانە، بەڵام کەسە نزیکەکانمان بەبێ سڵاوسوپاس بەڕێ دەکەین.

• ئێمەکاتێک شکست دێنین: کە میوانێکی بێگانە تەنها بۆ ژەمێک نانخواردن بۆ یەکەمجار سەردانمان دەکات، دەکەوینە پەلەپڕوسکێ و ئامادەباشی سووری پلە جیم! بەڵام بۆخۆمان دەڵێین خوا چیدابوو پێکەوە دەیخۆین!.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: بۆ هاتنی میوانی بێگانە ترسمان لێدەنیشێ کەموکوڕی لەتام و جۆر و پێکهاتەی خواردنا نەبێت 4-5 جۆر خۆراک درووست دەکەین بەڵام بۆ ئەندامانی خێزان ئەوەی مایەوە ئەشی 4-5 ڕۆژ گەرمی بکەینەوە.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: کەلەماڵ دێینە دەر بەدریژایی ڕێگا ئەمبەرو ئەوبەر بەزمانی شەکر لەگەڵ هەموان سڵاو دەکەین وئەدوێین، کە دێینە ماڵەوە بە پاڵیش ئیش ناکەین.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: دووکاندار بەیانی تا ئێوارە بەساقەو بەقوربانی کڕیارو ئەموئەو دەبین بەڵام ڕۆژانە ڕێزگرتن لە خێزانەکەی لەبیر دەچێت.

• ئێمە کاتێک شکست دێنین: پیاڵەو ژێرپیاڵە زەڕڵییە جوانەکە بۆ میوانەکان دادەنێین، بەڵام بۆ ئەوانەی لە ماڵەکەدان، چەندین ساڵە هەر لیوانە شکاوەکە بەکاردەهێنین.

• ئێمە کاتێک شکست دێنین: هەمیشە هەوڵ ئەدەین زۆریش مەبەستمانە دڵی کەسانی بێگانە خۆش بکەین، تا لێمان ڕازی ببن، بەڵام چاکەکردن لەگەڵ دایک وهاوسەرو وئەندامانی خێزانەکەمان لا بارگرانییە.

• ئێمە کاتێک شکست دێنین: باوەڕوخۆشەویستی بێ مەرج دەبەخشین بە هاوڕێ یەکی نوێی نەدیو نەناسراوی سۆشیال میدیا، بەڵام تەنها ڕوو گرژی و مۆڕ بوونەوەمان پێیە بۆ ئەندامانی خێزانەکەمان.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: هاوڕێ نوێ کەی سەر فیسبوک ڕۆژانە چەندجار هەرچی بنووسێ وبنێرێ لایک باران و گوڵبارانی دەکەین فلتەرێکمان نیە بۆ بیرکردنەوەو ڕاو نووسینەکانی ئایا ڕاستن یا نادرووستن، هەمویمان لا نەخشی سەربەردە، بەڵام بۆ ئەندامانی خێزانەکەمان هەوڵ ئەدەین پۆستەکانیان نەبینین تا دوو وشە دەستخۆشی بۆ نەنوسین.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: کە بێگانەیەک قسەت بۆ دەکات توسوور دەزانین وانییە و درۆیە سەری بۆ دەلەقینی و اشهدوی بۆ دەکەی، بەڵام ئەگەر بە هەموو ئەوانەی چەندین ساڵە لەگەڵمان دەژین دووجار بڵێین (ڕاستە وایە) ئەمەیان سووکایەتیە!.

• ئێمە کاتێک شکست دەێنین: ئەگەر هاوڕێیەکمان لەدەرەوە یان لەشوێنی کارەکەمان 10 جار خۆراکی بۆ بێنی یان دەستگیرۆیی بکەین پێمان وایە کاریکی باشمان کردووە، بەڵام لە ماڵەوە رەتیدەکەینەوە پەرداخێک ئاو بۆخێزانەکەمان بهێنین.

خێزان گەورەترین سامانی مرۆڤە، با ئاگاداری بین!