ئێمە دوای کێ کەوتووین ؟

زانای کۆمەڵناسی عەرەبی ( عەلی وەردی ) دەڵێ :

بۆتێگەیشتنی پلەی ڕۆشنبیری لای هەر میللەتێک ،بڕوانە خەڵک خولیای چین وبەدوای کێ کەوتوون .. تابزانیت پاشەڕؤژیان چی بۆ شاردونەتەوە!

  • بەم پێوانەیە کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمەی کورد لەدەرەوەی یاساکانی مێژووین ..

کاتێ سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەین ..دەبینین کی زۆرترین دواکەووتوی هەیە.. ؟

 زاناکان یا بەختگرەوەکان..

 ڕۆشنبیرەکان یاسەرلێشێواوەکان..

نیشتمان پەروەرەکان یان ماستاوچیەکان..

شؤڕشگێڕەهەژارەکان یا ووڵات فرۆشەدەوڵەمەندەکان..

هەڵتۆقیوێ تەنها سەرمایەی جوانییەکەیەتی..یاهونەرمەندی هەموو سەرمایەی هونەرەکەیەتی ..