ئینتەرنێت لەکوێوە دێت؟

 

حسێن مەحمود

ئایا لەخۆت پرسیوە ئەو فیسبوکەی کەبەکاری دەهێنی، سەرچاوەی ئینتەرنێتەکەی چۆن و لەکوێوەیە ؟

یان ئەو نامەو ئیمێڵ و پەیوەندیە دەنگیانەی کەبەکاریان دەهێنی چۆن ئینتەرنێتیزەدەکرێ ؟ 

ئینتەرنێت تۆڕێکی گەورەی بەیەکەوە بەستراوەو چەندین کۆمپانیاو وڵاتی گەورە کاری بەیەکەوە بەستن و گرێدانی ئەنجام دەدەن.ئینتەرنێت ئەوەنیەکەسەرچاوەکەی لەشوێنێکی دیاریکراوەوە بێت ، بەڵکو فرەلایەن وفرەسەرچاوەیە و لەسەر بنەمای شەراکەت و موڵکیەتی جەماعی کاردەکات . ئینتەرنێت بریتیە لەسیستەمی ناردن و وەرگرتنی داتاو زانیاری لەڕێگەی کێبڵی تایبەتەوە کەلەبنی دەریاو زەریاکان بەهەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوەو درێژی ئەم کێبڵانە یەک ملیۆن و سێسەد هەزار کیلۆمەتر دەبێت وبەشی ئەوە دەکات کە چەند جارێک بەدەوری گۆی زەویدا پێچ بخوات.

ئەم کێبڵە لەمادەی ئۆپتیکەڵ فایبەر دروستکراوە و بەرگری مانەوەی بەهێزە، قوڵیەکەی لەهەندێ شوێن دەگاتە 8000 مەتر کەنزیک دەبێتەوە لەبەرزی چیای هیمالایا  98% ی ئینتەرنێتی هەموو جیهان لەڕێگەی کێبڵەوەدابیندەکرێ و 2% ی له ڕێگەی مانگەدەستکردەکانەوەیە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە گواستنەوەی داتاکان لەڕێگەی کێبڵەوە باشترە . ئەم کێبڵانە لەچرکەیەکدا 500تێرابایت زانیاری و داتا دەگوازنەوە ، هەروەها لەیەک ڕۆژدا 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی دارایی ئەنجام دەدەن

 

سەرچاوە : سایتی خەندان