ئیماندارەکانی ئیسلام ودوکاندارەکانی ئیسلام..

 

دیالۆگی نیشتمان..

 

ڕابەرونوێنەرانی شوێنکەوتوانی ڕاست ودروستی گشت ئاینەکان لەم جیهانە فراوانە، وەک زۆربەی  خواپەرستە ئیماندارە  موسڵمانەکانی ئەم ناوچەیە خواپەرستی بێدەنگ بێفیزبە بەرگێکی سادەوە  تەک خوای خۆیان دەکەن . وەهەمیشە ڕوولەقاپی خوان وتەنها چاوەڕوانی دەستی خوای گەورەن  لەوەو دنیا  پاش مردن بە بەهەشت شادبن  ولەبەهەشتا خواپاداشتیان بداتەوە بەئارەزوی دڵی خۆیان ..

 کاتێ ڕابەرێکی موسڵمان چاوی بڕیوەتە پلەو پۆست ودەستکەوتی مادی وکۆمەڵایەتی وسیاسی لەم جیهانە وەک پاداشت..

کاتێ سیاسییەک ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەک بەردەبازێک بۆگەیشتن بەئامانجەکانی بەکاردەهێنێت..

کاتێ کەسێک لەژێر هەر بیانو وەبەهانەیەک کڕین وفرۆشتن بە فەرمودەکانی خواو ئامۆژگاریەکانی پەیامبەرەکانیەوە دەکات .. ئەوکەسە لەفەرمانەکانی خواو ڕێساکانی پەیامبەرەکەی ولەدەقی نوسراوی کتێبە ئاینیە پیرۆزەکانی بەدەرە..  چیتر ئەوکەسە ناتوانێت نوێنەری ڕاستەقینەی خوای گەورەبکات لەسەر ئەم زەویە..

چونکە ئەوکەسە ڕاستگۆ نیە لەگەڵ خواو میللەتەکەی وخودی خۆی..