گەورەترین پێشانگای شێوەكاری كوردی لە مێژووی هونەری شێوەكاری كوردیدا لەگەورەترین مۆزەخانەی شاری شارقە كە بە ناوەندی ڕۆشنبیری وڵاتی ئیمارات بۆ هونەرمەندی داهـێنەر دادەنرێت، بۆ هونەرمەندی شێوەكار ئیسماعیل خەیات كرایەوە.
پێشانگاكە لە ڕۆژی ٤ی ئۆكتۆبەر بۆ 27ی نۆڤەمبەر بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە 8ی بە یانی بۆ 8ی ئێوارە كراوەیە، جگە لە ڕۆژانی هەینی تا كاتژمێر 4ی ئێوارە دەبێت.
پێشانگاكەلە 150 بەرهەمی جۆراو و جۆر پێكهاتووە كە لە 14 هۆڵ نمایشدەكرێت و لەهـۆڵێكیش تایبەتە بە نمایشكردنی چاوپێكەوتنەكانی هونەرمەند بەشاشەیی سینەمایی.
ئەوەی جێی باسە لە میانەی پێشانگاكە كتێبێك بۆ هونەرمەند چاپكراوە بە قەبارەی 200 پەڕە بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی كە نووسەری ئە مریكی خاتوو ئێلیزابێس و نوسەری گەورەی كورد بەختیار عەلی لە سەریان نوسیوە. هاوكات چاوپێكەوتنێكی ورد لەگەڵ هەیاس، كوڕی هونەرمەند، لە كتێبەكەدا كراوە.
لە ڕۆژانی 9/29 ۆركشۆپ بۆ تەواوی ستافی مۆزەخانە كە لەلایەن هەیاس خەیاتەوە پێشكەشكراوەو تەواوی ئامادەكارییەكانی پێشانگاكەش لەلایەن خاتو علیاو محمد الملا، بەرپرسی مۆزەخانە، و هەیاس خەیات ئامادە كراوە.
لەپەیامێكیشدا بەناوی خێزانی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات-ەوە، سوپاس و پێزانینی بنەماڵەكە ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی شاریقە كراوە بۆ ئەو هەموو ڕێزو ستایش و گرنگیی پێدانەی بەخشیانە پێگەی هونەری كوردی لە ڕێگەی داهێنانەكانیی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات-ەوە.
ساڵانە ئەم مۆزەخانەیە لەمانگێك بۆ دوو مانگ گەورەترین پێشانگا بۆ هونەرمەندە جیهانییەكان دەكاتەوە، بۆ ئەمساڵ هونەرمەند (ئیسماعیل خەیات) ناسراو بە (پیاوی بەرد) بەكردنەوەی ئەم پێشانگایە چووە ڕیزی داهـێنەرانی جیهانەوە.
سەرچاوە: galawej