کتێبی یادەوەرییەكانی ئیسماعیل بێشکچی بڵاوكرایەوە

ئێوارەی چوارشەممە 2022/6/8 لە باخچەی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی، رێوڕەسمێک بۆ ناساندنی کتێبی (یادەوەرییەکان) لە نووسینی ئیسماعیل بێشکچی، بە ئامادەبوونی وەرگێڕی كتێبەكە  ”محەمەد عزەدین” بەڕێوەچوو. 
سەرەتای مەراسیمەكە بە وەستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی نوسەر و وەرگێڕ ”عەزیز گەردی” كە چەند رۆژێك لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد، دەستیپێكرد. 

دواتر وەرگێڕ ”محەمەد عزەدین” لە وتەیەكدا باسی ژیان و بەرهەمەكانی ئیسماعیل بێشكچی و بەتایبەت ناوەڕۆكی كتێبی ”یادەوەرییەكان” كرد و وتی: گرنگە ئێمەی وەرگێڕ هەموو نوسین و بەرهەمەكانی بێشكچی بكەین بە كوردی و پێشكەشی خوێنەری كوردی بكەین.

 

 

سەرچاوە: pukmedia