دیالۆگی نیشتمان ..
ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبەڕووی ساتێکی گرنگ وزۆر هەستیاردەبێتەوە، لە کاتێکدا گفتوگۆکان لەسەر ئەگەری ھەڵبژاردنەکانی داهاتوو چڕتر دەبنەوە. ناوەندی ئەم مشتومڕە ڕۆڵی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستانە... هەڵوێستی ناوبراو لەمەڕ پرسە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئیداری، پرسیاری ڕەخنەگرانەن سەبارەت بە داهاتووی پرۆسەی دیموکراسی لە ناوچەکەدا دەوروژێنێت.
زەمینەی مێژوویی و هاوپەیمانییە سیاسییەکان
بنەماڵەکەی مەسروربارزانی لە مێژە کەسایەتیی کاریگەرن لە سیاسەتی کوردیدا، دەسەڵاتێکی بەرچاویان لە سەرانسەری کایەی سەربازی، سیاسی، ئابووری و بازرگانیدا هەیە. ئەم تۆڕە بەرفراوانە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە داڕشتنی سیاسەت و قۆرخکردنی دەسەڵات وپۆستە باڵاکانی پێکهاتەکانی حوکمڕانی 32ساڵی ڕابوردوی هەرێمی کوردستان. بەڵام ئەم چڕبوونەوەی دەسەڵاتانە لەدوا 5ساڵی ڕابوردو لەتاکە کەسێکی پۆلیسی وبێئەزمونی خێڵەکی وەک مەسرور بارزانی ، وردبینی و قسە و باسیێکی بەدوای خۆیدا هێناوە.. بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.کەپێدەچێت نەخشەی ئەنجام نەدان ،یان دانەکەی بەمەرج و بەدڵی ئەنکەرەو بنەماڵەی بەرزانی دانەڕێژرابێت..!
هەڵوێست لەسەر هەڵبژاردن و پرسە دەستوورییەکان لەزمانی مەسرور بارزانیەوە، پێشتر هەڵوێستێکی ڕوونی لەبارەی چەند پرسێکی سەرەکییەوە گەیاندووە:
1- هەڵبژاردن: بەبەرچاوی هەموانەوە بایکۆتکردن بۆ ڕاگرتنی هەڵبژاردن وپاشان ڕەخنەی خۆی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان نەشاردۆتەوە ئەوەشی دەربڕیوە کە ڕەنگە لەپاش هەموارکردنەوەی سیستەمی نوێ ی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵی ،جیتر لە بەرژەوەندی سیاسی وسەربازی وئابوری خودی خۆی و بنەماڵەکەیان نەبێت..!
2- دەستوور و حوکمڕانی: بارزانی هەمیشە ڕێگربووە لە پێداچوونەوە بە ڕەشنوسی دەستووری کوردستان یان کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، کە بە ئەگەری ناسەقامگیری بۆ بنەمەلەکەی وپۆستەکەی خۆی زانیوە ، چونکە ئەوان باش دەزانن بەهیچ پێوەرێک گشت پارتەسیاسیەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەچەپ وڕاستیەوە بەعیلمانی وئایینیەکانیشەوە هەرگیزدەنگ نادەن بەبڕگەیەکی دەستور کە حوکمی بەرزانی تێیدا هەتاهەتایی بێت !!
3- کێشەکانی پێشمەرگە : هەردەم یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لای بارزانی باوک وکوڕوەک هێزێکی نیشتمانی مایەی نیگەرانی گەورە بوە ، یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و بەهێزکردن وپڕچەککردنی بەسیستەم وپێوەرەکانی جیهانی سەربازی مۆدێرن بەمەترسیەکی گەورەیان زانیوە بۆ سەر بنەماڵە و حوکمی ماوەبەسەرچوی خێڵەکی خۆیان..! وەهەروەها لەدەستدانی گشت ئەو یارمەتیە دارایی وپێداویستیانەیە کە هاوپەیمانان پێشکەشی ئەم هێزەی دەکەن.. لێکدانەوە وترسی ئەم خێڵە لەدروست بونی سوپایەکی یەکگرتووی کوردستان مانای نەمانی میلیشیاکان وهێزە کۆیلەییە جۆراوجۆرەکانی ئەم بنەماڵەیە !
4- چارەسەرنەکردنی کێشە داراییەکان لەگەڵ بەغدا بووە بە کاڵایەکی ڕزیو کە بە هاوڵاتیانی بەشخوراوی هەرێمی بفرۆشنەوە و ەک عەلاگەیەک بۆ هەڵواسینی گشت کێشە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێم لەئەنجامی نایەکسانی وزوڵمێک کە وەک تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر هەندێ شاروناوچە کردویانە ،وەحوکمێکی گەندەڵ لە32ساڵی ڕابوردو بێگوێدانە هیچ یاسایەک بێباکانە بەرامبە دانیشتوانی ئەم هەرێمە کردویانە ، ئامانجی سەرەکی حوکمیان لە ماوەی حوکمی بنەماڵە تەنها قۆرخکردنی سەرچاوە داراییە نەوتی وگمرگ وبازارگانیە نایاساییەکان بۆڕامکردنی لایەنگروکاسەلێسەکانی دەوری حوکمی بنەماڵە .
هێشتنەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە چارەسەرنەکراوی هەمیشە وەک بابەتی مشتومڕاوی وخۆڵکردنە چاوی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت کە دەتوانێت ڕێگایەکی فێڵاوی چەپەڵ بێت بۆ بێدەنگکردن وسەرقاڵکردنی دانیشتوانی بێچارەی هەرێم .
نیگەرانیەکانی ئەمڕۆی ڕەخنەگران "کەبەداخەوە لەنەبوونی ئۆپۆزسێۆنێکی کارا لەناو پەرلەمان وحکومەتدا ئەوان دەنووسن ودەڵێن " ڕەنگە دوودڵی بارزانی لە بەشداریکردن لە پرۆسەکانی هەڵبژاردن و چارەسەرکردنی پرسە جۆراوجۆرەکانی حوکمڕانیدا بەهۆی خواستی ئەوان بۆ مانەوەو پاراستنی دۆخی ئێستاوە بێت. ئەم ڕوانگەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بارزانی ڕەنگە تاکتیکەکان بۆ ڕێگریکردن یان دواخستنی ، یان ئیفلیجکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەکاربهێنێت، وەک پەنابردن بۆ پلانی پەکخستن یان گێچەڵکردن وکێشەی یاسایی دروستکردن ..!
بەبۆچوونی گەلێک لەچاودیران وڕۆشنبیران ئەمڕۆ لەدوای ملدانی بنەماڵەی بارزانی لەژێر فشاری ئەمریکاو ئەوروپاو بۆداواکانی بەغداد بۆئەنجامدانی هەڵبژاردن ترسێکی گەورە هەیە لە ئەگەری نائارامی مەدەنی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان وپێکدادان یان توندبوونەوەی گرژییەکان. گریمانەکان بریتین لە ئەگەری ڕووداوی ڕێکخراو( تەقاندنەوە،تیرۆرکردن،توندوتیژی پێکدادانی خوێناوی لەناوشارەکان..تاد )
بۆ ئەنجام نەدان یان هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە، لەوانەش تانەدان وڕاگرتنی ئەنجامەکان وە ڕوخانی حکومەت وگەیشتن بەبۆشایی حوکمڕانی لەکوردستان..(ئەمەش ڕێک ئەو بەهانەیە کە دەوڵەتی تورکی پێویستیەتی وەك بەهانەیەک بۆ هاتنە ناوەوەی هێزی سەربازی بۆ ناوگشت شارەکانی هەرێم تا کەرکوک بەبیانوی پاراستنی تورکمانەکانی هەولێرو کەرکوک ..! )
هەموان باش دەزانن مامەڵەکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەل هیچکام لەم پرسانەدا لە دیاریکردنی سەقامگیری هەرێم و یەکپارچەیی هەریم ودیموکراسیدا یەکناگرنەوە ..!
پرسی هەڵبژاردن وکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان خەمی هەموکوردیکە لەناوهەریم ودەرەوەی هەریم ، بۆ دۆستان و هاوپەیمانانیش زۆر گرنگە، وە یاسای نوێ هەڵبژاردنەکان بەپێچەوانەی پارتی و بنەماڵەی بەرزانییەوە بەلای هەمو پارتەکانی سەرگۆرەپانی سیاسیەوە جۆرە ئاسودەییەکی هێنا کە دڵنیابوون لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە شەفاف و دادپەروەرانە دەبێت بۆ پاراستنی متمانەی گشتی و پەروەردەکردنی شەرعیەتی سیاسی ودیموکراسی ویەکسانی ،بەڵام ئەم هەڵبژاردنە ترسی خستۆتە دڵی بنەماڵەی مەسروربارزانیەوە..
لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخەکە،بۆ ڕێگرتن لەپلانە ژێربەژێرەکانی میت وپاراستن بۆ تێکدانی ئەم قەوارە سیاسیەی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە هەموو لایەنەکوردیەکان بەشداری گفتوگۆی بنیاتنەر بکەن و بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێن کە ئارامی ناوچەکەوخۆشگوزەرانی خەڵکی ناوچەکە لە پێشینەدا بن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وهاوپەیمانانمان و ڕۆژانە ئاگادارکردنەوە ئ،ئەکتەرە ناوخۆییەکان ،بە هەمان شێوە ڕۆڵیان هەبێت لە پشتیوانیکردن وچاودیریکردنی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەلبژاردنی کوردستان لە ڕێگای ڕۆژنامەنوس وتیمی ڕێکخراوە مەدەنیەکان ونوێنەری قۆنسوڵگەری ووڵاتان لەهەولێرو بەغداد ، تا بەهەموان ئەم پڕۆژە دیموکراسییە هەستیارە بەیاسایی وئاشتیانە تێپەڕێ خەڵکی ئەم هەرێمە بگەنە کەناری ئارام.
کەمێ گەڕانەوە بە مێژووی کاری هەواڵگری سەرۆکی ماوە بەسەرچووی ئێستا ،ئاماژەکان لەپێش نزیک بە 15ساڵ دەرکەوتن ، پاش چەندین جار سەردان وڕێککەوتنی ژێربەژێری مسروربارزانی سەرۆکی دەزگای پاراستن وئاکان فیدان سەرۆکی میتی تورکی ، ئەودەم بڕیاری وەرگرتنی مسروربارزانی ،لەپۆستی لووتکەی دەسەڵات لەهەرێم درا، گشت پلانەکانی شەڕی پەکەکە،تیرۆرکردن، ڕاوەدونان ودەستگیرکردن یان زیندانیکردنی ڕۆژنامەوان ،ئەندامان ولایەنگرانی سەربە پارتەکانی باکور لەوکاتەوە بەوردی داڕێژراوە..
ئەم دۆخە ناهەموارەی ئەمڕۆو ئەوەی کاتی پرۆسەی هەڵبژاردن دێتە پێش وئەوەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان پێشبینی لێدەکرێت مایەی دڵخۆشی نیە! بنەماڵەکەی مەسرور بارزانی "هەرگیز..! " دەستاو دەستکردنی حوکم لەم هەرێمە قبوڵناکەن، بەرگەی ئۆپۆزسیۆنی بوون ناگرن، تۆقیون لەوەی لە دەسەڵاتدا نەبن پەلکێشی دادگا بکرێن وتووشی لێپرسینەوەی یاسایی لە حوکمی گەندەڵ و خیانەتی 32ساڵی ڕابوردو بکرێنەوە ..
ئەمانە گەلە هۆکارێکن کەدۆخی هەرێمی کوردستان دەبەن بەرەو شلەژاوی وپاشاگەردانی ،بەپلانی بەرچاوی سەربازی ئەمڕۆی نێوان بنەماڵەی مەسرور بەرزانی ودەوڵەتی تورکی بۆ لەناوچوونی ئێستاو داهاتووی حوکمی ئەم هەریمە..