ڕێزگرتن لە ئەدیبان و هونەرمەندان و هەموو ئەو ژن و پیاوانەی بە هەر شێوازێک و لە هەر بوارێکدا، هێمای فەرهەنگ و هونەر و شوناسی گەلەکەیانن، بایەخدانە بە نەتەوە و خاک و زمان و ئەو فەرهەنگ و نەریت و کولتوور و فۆلکلۆرەکەی کە هەزاران ساڵە هەمانە و دەبێ پارێزگاری لێبکەین مانەوە و بووژانەوە و بە ئەمانەتەوە ڕادەستی نەوەکانی داهاتووی بکەیین.
لە ڕۆژی یەکشەممە 26ی پووشپەڕی 1401ی هەتاوی، بۆ ڕێزگرتن لە تەمەنێک خزمەتی ئاهەنگ و ئاوازی ڕەسەنی کوردی و پێشکێشکردنی "خەڵاتی پلە یەکی هونەری" بە مامۆستا خلــــــــەدەرزی، کە لە لایەن وەزاڕەتی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامی ئێران بۆی دیاری کراوە، کۆڕێک بە هاوکاری
" فەرمانداری شارستانی سەردەشت" و
"فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشادی شارستانی سەردەشت" و
"ئەنجومەنی مۆسیڤای شارستانی سەردەشت" و
"ئەنجومەنی ئەدەبیی (سەردەم)ی سەردەشت" پێک دێ.
شوێن: هۆڵی یادمانی شەهیدانی شیمیایی حەوتی پووشپەڕی سەردەشت، تەنیشت هۆتێل مروارید
کات: ۵ی دوانیوەڕۆ هەتا ...
سرنج!، هاتن بۆ هەمووانە