لە ئامەدی باکوری کوردستان ڕۆژدا یڵدز ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی دەستگیرکرا.
ئاژانسی هەواڵی نوژنها، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەریەک لە مەهمەت سەلیم تەمەل کە پیشەی مامۆستایە لە ئانکا، ڕۆژدا یڵدز ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ژنۆلۆژی-یە دەستگیرکراون".
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دەست بەسەر کۆمەڵەی توێژینەوەی زمان و کولتووری میزۆپۆتامیا و پایز پەرتوک و یەکێتی پەروەردەی زمان و کولتوری ئەنکا و چەندین ماڵدا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر پەرتوک و گۆڤار و کەرەستەی دیجیتاڵیدا گیراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زانراوە ئەوانەی دەستگیرکراون لە لقی (تەم) لە ئامەد ڕاگیراون.
سەرچاوە : سپی میدیا