هونەرمەندو نووسەر زایەر عەبدوڵڵا ڕایگەیاند یەكەمین نۆبەرەی ڕۆمانەكانی لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی ئاشتی بەرەو چاپخانە بردراو بەمزووانە چاپ و بڵاو دەكرێتەوە.
نووسەر دەڵێت: ڕۆمانی (ڕەحەتە لوقم) جارێكیدی دەمانباتەوە گەڕەكی تەیراوەو ئێش و ئازارو ئاوات و خۆزگەو خەبات و تێكۆشانی پیاوە جوامێرەكان و ژنە سەلارو سەربەرزەكانی شەست و حەفتاو هەشتاكانی سەدەی ڕابردووی تەیراوەییەكانمان پێشاندەداتەوە ، عەشقێكی تاك لایەنەی پڕ ئێش و ئازار، نەبوونی و قوڕبەسەری و دەردەسەری ژیانە سەختەكەی ئەوێ ڕۆژێمان بیر دەخاتەوە، بزانن حەلقومە سۆر (ڕەحەت لوقم) چ بەزمێك دەگێڕێ؟.
سەرچاوە: gelawej