ڕووه‌کێکه خۆڕست که له ده‌شت و نێو باخ و بناری کێودا ده‌ڕوێ و به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٨٠ سانتیمیتر و له تیره‌ی "خاجییه‌کان" Cruciféres نه (هه‌موو ڕووه‌کێک بۆ تفاقی ئاژه‌ڵی ماڵ بشێ)، لقه‌کانی باریک و گه‌لاکانی درێژ و شۆڕن و گوڵه‌کانی چووکه و زه‌ردن، کلوی به‌ره‌که‌ی به درێژایی ١٥ تاکوو ٣٥ دم ده‌بن و ده‌نکه‌کانی به قه‌د ده‌نکی خه‌شخاش ده‌بن و به دوو ڕه‌نگی ئاماڵ سووری تام تاڵ و سوورن.
له تۆوی ئه‌م ڕووه‌که ڕۆنێک به ده‌ست دێ که مه‌وادی ئه‌سید لینولئیک Linoleic asid، ئه‌سیدی ئولئیک Oleic asid، ئه‌سیدی ئروسیک Etucic asid، ئه‌سید پالمیتیک و ئه‌سیدی ستئاریک Stearic asidی تێدایه. خاکشیر بۆ ده‌رمانی سه‌فرا و سه‌ره‌گێژه و کارکردنی ڕیخۆڵه‌کان باشه. له هێندێک شوێندا ناوه لاتینیه‌که‌ی ئه‌م ڕووکه به Siaymbrii irionis نوسراووه. ئه‌م جۆره ڕووه‌که زیاتر له ١١ جۆری له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه و دوو جۆری سه‌ره‌کیی هه‌یه که ئامانه‌ن: S.Gaubae و S. integerrimum
خاکشیر بێجگه له کوردستان، له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه، ڕۆژئاوای پاکستان، قه‌فقاز، عێراق، تورکمه‌نستان و زۆر شوێنی دیکه‌ی ئاسیادا ده‌ڕوێ.
بە ئاڵمانی Loesels Rauke، بە سویدی Borstsenap، به فه‌رانسه‌یی Semence de sisymbre و Semence de velar و به ئینگلیزیش ئەمانەشی پێ دەڵێن Garlic hedge-mustart و Hedge- mustart
ئەم گیایە جۆری زۆرە یەک جۆری هەیە کە ناوە زانستیەکەی "loeselii"یە و بە ناوی گیاناسی ناوداری ئاڵمانی "Johannes Loeselius" (١٦٥٥ ـ ١٦٠٧) ناونراوە.
سەرچاوە: kurdflora