بنكەی روناكبیری گەلاوێژ وادەی وەرگرتنی بابەتی بۆ بەشداریكردن لە بیستوپێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ درێژكردەوە.
سەرەڕای گەیشتنی ژمارەیەكی زۆر لەبەرهەمی نووسەران لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی كوردستان و كۆتاییهاتن بەكاتی دیاریكراو بۆ ناردنی بابەتەكان، لەسەر دوای ژمارەیەك لەنووسەران و وەك هەلێكیش بۆ ئەوەی زۆرترین نووسەران بتوانن بەشداری بكەن لەفێستیڤاڵی ئەمساڵدا، كە خولی یۆبیلی زیوینەو هەروەك ئامادەكاریشی بۆ كراوە میوانێكی زۆر بانگهێشت دەكرێت، بنكەی روناكبیری گەلاوێژ بۆ ماوەی (10) ڕۆژ كاتی وەرگرتنی بابەتەكانی درێژكردەوەو دوا وادە بۆ وەرگرتنی بابەتەكان (10-3-2022) دەبێت.
هەربۆیە جارێكی دیكە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بتوانن لەو ماوەیەدا بەرهەمەكانیان لەبوارەكانی (شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینەوە) ئامادە بكەن و بۆمانی بنێرن.