وانەیەکی سەرەتایی ژیان ...

دەگێڕنەوە دارستانێک ئاگری لێدەکەوێتەوە و دەکەوێتە بەرهێرشی ئاگرێکی گەورەوە،

 بۆیە ئاژەڵەکان لە ترسا ڕایان دەکرد وهەڵدەهاتن لەو ئاژەڵانە مارێک هەوڵی دەدا بە خێرایی بخشێتە دەرەوەی دارستان وە و لەو ئاگرە ترسناکە ڕزگاری ببێت.

کاتێک لە دارستانەکە هەڵدەهات، ماندوو و تینو بوو، سەیری کرد و مشکێکی بینی کە بەخیرایی وبازدان هەلدەهات. مارەکە بانگی لێکرد ویستی داوای یارمەتی لێبکات

 بەلام مشکەکە لێی دەترسا و ویستی خۆی دەرباز بکات، مارە پێی ووت: ڕا مەکە مشک، من هێشتا ڕزگارم نەبوەو و دوای ئەوئاگروهەموو ترسەی کە بینیم ناتخۆم.

مشکەکە وەستا و پێی گوت: من تێناگەم؟

پێی وت: من زۆر تینووم و دەمەوێت ئێستا ببم بە هاوڕێت، تەنها ئاوم پێبدە.

مشکە کە پێی وت، دوام کەوە ...

مشکەکە لە پێشەوەی بەبازدان دەڕۆیشت مارەکە، کە زۆر ماندوو و تینوو بوو بەدوایەوە دەخشا  تا گەیشتن بە ماڵێک کە بەهیلاکی یەکی   زۆرمشکە دروستی کردبوو و مشکی ماندوو چووە ژوورەوە و بەجامەئاوێکەوە هاتەدەرەوە

مارەکەلێی  خواردەوە هەتا تەواو بوو. پاشان پێی گوت: دەمەوێت بخەوم، ئایا شوێنێکی ئارام هەیە؟

مشکە باشەکە وەڵامی دایەوە: بڕۆ ناو ماڵەکەم، شوێنی حەوانەوە ئامادەکراوە.

مارەکە چووە ژوورەوە و خەوت و چەند کاتژمێرێک دواتر لە خەو هەستا و بەتەواوی چاک بووبوەوە کەوتبۆوە خۆبادان، بۆیە سەیری مشکەکەی کرد و گوتی: گوێبگرە، من لەگەڵتان ڕێک دەکەوم بۆ ئەوەی لێرە پێکەوە بین و هێرش نەکەینە سەر یەکتر و لە ئاسوودەیی و ئاسایش و ئارامیدا بژین .

مشکەکە بە دوودڵییەوە وەڵامی دایەوە، "بەڵێ. بەڵێ ڕازیم"

دوای چەند خولەکێک، لەماڵی نوێ وەک مارەکە وەسفی کرد، مشکەکە پێی وت کە من دەچم هەندێک خواردن بۆئێوارە دەهێنم. مار گوتی: درەنگ مەکەوە!

مشکەکە گەیشتە دەرگای ماڵەکەی و پاشان ڕووی کردە مارەکە و گوتی: خواحافیزی هەتاهەتایە، ماڵ بۆ ئێوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ژیانم گرنگترە.

مارەکە پێی وت: بۆچی گومانم لێ دەکەیت؟

وەڵامی دایەوە: ئەمە ڕێکەوتنێکە لەنێوان بەهێز و لاوازدا، کە من هیچ هێزێکم تێدا نییە، بەڵام من لە ترسی ژیانم ڕازی بووم.

دانایی: هەموو ڕێککەوتنەکان گەرەنتی مافەکانی ئێمە ناکەن و دەبێت زیرەک بین ئەگەر ڕێککەوتنەکە ئێمە نەپارێزێت دەبێت ڕابکەین بۆ ڕێککەوتنێکی­تر کە پارێزگاریمان لێبکات یان شوێنێکی کە مافەکانی ئێمە مسۆگەر بکات.

      بەرزان حەمەسوور- ئەڵمانیا