ناوچەی "ده کُرد" لە ئێران کە ساڵی ١٣١٤ کراوە بە "شهر کُرد"، یەک لەو ناوچەیانەیە کە لەڕابردووا کوردی لێ بووەو هەر بەو بۆنەیچەوە پێیان وتوە "دە کُرد"، بەڵام بەتایبەت لەم سەد ساڵەی ڕابردوا ئەم کوردانە تواونەتەوە ناو کوکتورەکانیتری ناوچەکە.
یەک لەو تایفە کوردانە کە لەم ناوچەو ناوچەی شاری "فارس" ژیاوە، تایفەی "پاڵەوانی" (کُرد پهلوانی) بوە کە بەرەبەرە تواونەتەوەو ئێستا ئیتر لەم ناوچانا تایفێک بەم ناوە ناسراو نیە. یەک لەو سەرچاوانە کە ئاماژەی بەم تایفە کردوە، وەقفنامەیێکی ساڵی ٧٠١ کۆچیە کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە لایان "جەمشیدی سەداقەت کیش"وە (جمشید صداقت کیش)، بڵاو کراوەتەوە.
لە قەورستانی گوندی "مووچکان" (موچکان) یان "موورچەگان"یش (مورچهگان/مورچگان)- لە مەنتیقەی "گەنمان" (گندمان) سەر بە ناوچەی چوارمەحاڵ، لە ۱۵ کیلۆمتری "بروجن" و ۷۵ کیلۆمتری "شهر کُرد"، کۆمەڵی کێڵی سەدەی یازدەی کۆچی بەجێ ماوە کە لە پاش ناوەکان ناوی تایفەکەیش نووسراوە وە لەسەر چەن دانە لەو کێڵانە ناوی تایفەی "پاڵەوانی" هاتووە.