له‌قوتابخانه‌ی دانای بنه‌ڕه‌تی له‌ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن سه‌ربه‌قه‌زای شاره‌زوور مامۆستایه‌ك نه‌خش و وێنه له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كه دروست ده‌كات.
مه‌ریوان عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستا له‌وخوێندنگه‌یه به PUKmedia ڕاگه‌یاند: «سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی من مامۆستای زمانی ئینگلیزیم جگه له وانه‌كه‌ی خۆم ئاره‌زووم له وێنه‌كێشان و نوسینی شیعر و چیرۆك هه‌یه له بواری منداڵان، هه‌روه‌ها شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌رم زۆرێك له ئیش و كاره‌كان له قوتابخانه‌كه‌م جێبه‌جێ ده‌كه‌م».
وتیشی: «بۆیه زۆرجار له‌كاتی نه‌بوونی وانه‌كه‌ی خۆم یاخود كاته پشووه‌كان خه‌ریكی نه‌خشاندنی دیواره‌كان و ناو پۆل ده‌بم به وێنه كێشان له‌قوتابخانه‌كه‌م خۆبه‌خشانه ئه‌م كاره ده‌كه‌م، زۆر كاتێش به شه‌وان دێم خه‌ریكی وێنه‌كان ده‌بم، چونكه خولیایه‌كی منداڵیمه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی توانی وێنه‌كێشان و نه‌خشاندنم هه‌بووه».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: «وێنه‌م بۆ چه‌ندین قوتابخانه كردوه بێبه‌رامبه‌ر هاوكاری مامۆستایانی هونه‌ریش ده‌كه‌م به‌پێی مه‌جال» .
مامۆستا مه‌ریوان ده‌شڵێت: «ئامانج له‌كێشانی وێنه‌كان ته‌نها بۆ حه‌زو ئاره‌زووم ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و بواره‌دا هه‌روه‌ها، ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابیان بۆ فێربوون، زۆر جارێك ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌كی شاغر هه‌بێت هه‌وڵم داوه خونێندكاره‌كان فێری نه‌خشاند و وێنه‌كێشان بكه‌م».
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: «به‌شداری به خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌كه‌م له كاتی وێنه‌كێشان په‌یامی من بۆ خوێندكاران په‌یامی خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیه ،ئه‌ویش خۆی له ڕه‌نگه‌كان ده‌بینێته‌وه چونكه كاتێك مرۆڤ تێكه‌ڵ به ڕه‌نگه‌كان ده‌بێت ده‌چێته جیهانێكی دیكه‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له جه‌نجاڵیه‌كانی ژیان».
وتیشی: «زیاتر له 14 ساڵه خه‌ریكی كاری وێنه كێشانم خۆ به‌خشانه، تائێستا جگه له‌پێشانگای قوتابخانه‌كان، هیچ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به خۆم نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ردانی زۆرێك له‌پێشانگاكانم كردوه له قه‌زای شاره‌زوور» .
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریده‌هێنم زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه، له بۆیه‌و فڵچه قه‌ڵه‌م ڕه‌ساس و ماجیك هه‌ندێك جار كاری هه‌ڵكۆڵینیشم كردوه له سه‌ر وێنه‌كان.
له داهاتوودا به نیازی دامه‌زراندی گروپێكی خۆبه‌خشم بۆ نه‌خشاندی دیواری قوتابخانه‌كان بۆ زیاتر دڵخۆشی بۆ منداڵان ڕه‌خساندی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ فێربوون، چونكه قوتابیان ته‌نها له چوارچێوه‌ی دیوارێك فێرنابن ئه‌گه‌رجێگایه‌كی پڕ له ڕه‌نگ و ژینگه‌یه‌كی له‌باریان بۆنه‌ڕه‌خسێنیت.