شەرەف‌خانی بەدلیسی

شەرەفخانی بەدلیسی (1543- 1603/1604)

سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی "شەرەفنامە". شەرفخان بەدلیسی کە لە گەورەترین ڕووناکبیران و نووسەرانی سەردەمی خۆیەتی بەنووسینی شەرەفنامە زانیاریی لەمەڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دەسەڵاتی کورد و زمان و ڕووە ھەمەجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردیی ئەو دەمە تۆمارکردووە.

کتێبی شەرفنامە کە لەکۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە ساڵی 1078ی کۆچی بەرامبەری 1667ی زایینی لەزمانی فارسیەوە لە لایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لە دواییدا "ولیامینۆف"ی رووسی کردوویەتییە ڕووسی و بەچاپی گەیاندووە. "کارمۆی" مێژوونووسی فەڕەنسیش کردوییتەتیە فەڕەنسی، مەلا جەمیل رۆژبەیانی لە ساڵی 1953دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بەچاپی گەیاندووە، وە دواجاریش هەژار موکریانی بەپەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوە کردوویەتییە کوردی و لە ساڵی 1972دا لەچاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد لە بەغدا لەچاپ دراوه.

 

وتاری د. زرار سدیق تۆفیق (*لێرە* کلیک بکەن).

وتاری د. جەبار قادر (*لێرە* کلیک بکەن).