سەرۆکی ژیر!

دەگێڕنەوە لە کۆنا لەناودێ یەکی ئاژەڵدارا، ڕۆژێک مانگایەک سەردەکات بەناودیزەیەکدا بۆئاوخواردنەوە وسەری لە دیزەدا گیردەبێ وهەرچی دەکەن سەری مانگایان بۆنایەتەدەر، ناچار دەچن بۆ لای مختارکەسەرۆکی دێ یە تالەم  کێشە یە ڕزگاریان بکا!

مختارپاش ڕوانین وبیرکردنەوەیەکی زۆر ئەمردەکات: بڕۆن ملی مانگاکە ببڕن.

پاش کەمێک خەڵکە دیسان دێنەوە بۆلای مختار دەڵێن جەنابی سەرۆک، مانگامان سەربڕی بەڵام قوربان هێشتا سەری مانگا هەرلەناو دیزەکەدایە!

 ئەمجارە جەنابی سەرۆک ئەمردەکات دیزەکە بشکێنن...

پاشان کەسەرۆک هەست دەکات چ پەندێکی داوە، لەخەڵکە دووردەکەوێتەوەو غەمبار لەپەنایەکدا سەردادەخات ودادەنیشێت.... خەڵکە کەدەبینن سەرۆک غەمباروگۆشەگیرسەری لەناکۆشیدایە هەموو پێیان وایە سەرۆک غەمبارەو بۆمانگاو دیزەکە دەگری! گشت ئاوایی دەچن بۆلای بەدەوریا کۆدەبنەوە دەڵێن قوربان بەقوربان بۆدەگری؟ قەزاوبەڵای خۆتانی بردبێ هەرمانگاودیزەمان زۆرە هیچ پێویست ناکات خۆت غەمبار بکەیت و بۆی بگری!

سەرۆک سەربەرزدەکاتەوە دەڵێ من بۆمانگاو دیزەکە ناگریم... من بۆ حاڵی ئێوە دەگریم ئەگەر من نەمێنم وبمرم کێ ئەم کێشانەتان بۆحەل دەکا؟