"چوونی کۆماندۆ بۆ سەر ناوەندی چاودێر ناوبانگی رووناکبیری سلێمانی بێ بایەخ دەکات"

 

 

 

facebook sharing button

twitter sharing button

email sharing button

telegram sharing button

messenger sharing button

 

بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ رایگەیاند "بە‌توندی ئیدانە‌ی ئە‌و كارە‌ دە‌كە‌ین و پێمانوایە‌ ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ لە‌كە‌داركردنی ناوبانگی پایتە‌ختی ڕۆشنبیریی و بێبایە‌خكردنی ئە‌و مێژووە‌ پڕ لە‌ سەروەری و گە‌شە‌ی دنیای ڕووناكبیری و ئە‌دە‌بییە‌ لەشاری سلێمانیدا".
 

لە روونکردنەوەیەک کە ئەمشەو ٥ ی ئەیلول لەبارەی هەڵکوتانە سەر تۆڕی ناوەندنی چاودێر بڵاوکرایەوە، بنکەی رووناکنبیری گەلاوێژ دەڵێت" ھێزێكی كۆماندۆ چوونەتە سە‌ر بارە‌گای تۆڕی ناوە‌ندی ڕۆشنگە‌ری چاودێر كە‌ لە‌بە‌شێكی بیناكە‌دا بنكە‌ی ڕووناكبیری گە‌لاوێژی تیا بووە‌، دە‌ستیان گرتووە‌ بە‌سە‌ر ئە‌رشیف و سە‌رجە‌م كە‌لو پە‌لە‌كانی بنكە‌كە‌دا، کە ئەرشیفی کارو چالاکییەکانی بنکەکەو (٢٦) فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژی لەخۆگرتووە، ئێمە‌ لای خۆمانە‌وە‌ بە‌توندی ئیدانە‌ی ئە‌و كارە‌ دە‌كە‌ین".
 

دەقی روونکردنەوەکەی گەلاوێژ..

روونکردنەوەیەک لەبنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ-ەوە

لە‌كاتێكدا ئێمە‌ سە‌رقاڵی ئامادە‌كارییە‌كانی سازكردنی (٢٧)مین فێستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تی گە‌لاوێژ بووین کە بڕیارە لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت، ئێوارەی ڕۆژی ٥-٩-٢٠٢٤، ھێزێكی كۆماندۆ چوونەتە سە‌ر بارە‌گای تۆڕی ناوە‌ندی ڕۆشنگە‌ری چاودێر كە‌ لە‌بە‌شێكی بیناكە‌دا بنكە‌ی ڕووناكبیری گە‌لاوێژی تیا بووە‌، دە‌ستیان گرتووە‌ بە‌سە‌ر ئە‌رشیف و سە‌رجە‌م كە‌لو پە‌لە‌كانی بنكە‌كە‌دا، کە ئەرشیفی کارو چالاکییەکانی بنکەکەو (٢٦) فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژی لەخۆگرتووە، ئێمە‌ لای خۆمانە‌وە‌ بە‌توندی ئیدانە‌ی ئە‌و كارە‌ دە‌كە‌ین و پێمانوایە‌ ئە‌م كردە‌وە‌یە‌ لە‌كە‌داركردنی ناوبانگی پایتە‌ختی ڕۆشنبیریی و بێبایە‌خكردنی ئە‌و مێژووە‌ پڕ لە‌ سەروەری و گە‌شە‌ی دنیای ڕووناكبیری و ئە‌دە‌بییە‌ لەشاری سلێمانیدا، چونكە‌ لای ھە‌مووان ڕوونە‌ كە‌ بنكە‌ی ڕووناكبیری گە‌لاوێژ بنكە‌یە‌كی ڕووناكبیرییە‌و لە‌ماوە‌ی تەمەنیدا (٢٦) فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕێکخستووەو ڕۆڵێکی دیاری ھە‌بووە‌ لە‌ناساندنی سلێمانی وە‌ك پایتە‌ختی‌ ڕۆشنبیری و بانگھێشتکردن و كۆكردنە‌وە‌ی سە‌دان نووسە‌رو ڕووناكبیر لە‌ئە‌وروپاو وڵاتانی دراوسێ و عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆ شاری سلێمانی، ھە‌روە‌ھا سە‌كۆیە‌كی گرنگی داھێنان بووە‌و چە‌ندین قە‌ڵە‌می تازەی پێگە‌یاندووە‌و دەیان نووسەریشی خەڵاتکردووە، لە‌ کۆی فێستیڤاڵەکانیشدا دە‌رگایە‌كی فراوانی بە‌ڕووی ھونە‌رمەندان و چالاكی ھونە‌ریدا كردۆتە‌وە، لە‌و سۆنگە‌یە‌وە‌ سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم کارە کە بەپێشهاتێکی مەترسیداری دەزانین، داوا لە‌نووسە‌ران و ڕووناكبیران دە‌كە‌ین‌ کە ھە‌ڵوێستی جدییان ھە‌بێت لە‌بە‌رامبە‌ر ئە‌م كردەوەیەو ڕێگری بکەن لەهەر کارێک کە دەبێتە هۆی‌ بە‌رتە‌سكردنە‌وە‌ی ئازادی ڕادە‌ربڕین و چالاکی ڕووناکبیریی و ئەدەبیی و هونەری لەمشارەدا.

بنكە‌ی ڕووناكبیری گە‌لاوێژ

سەرچاوە : سپی میدیا