"هه‌نگ مێرووه‌ زێڕینه‌كه‌" چاپ كرا

كتێبی "هه‌نگ مێرووه‌ زێڕینه‌كه‌" له‌ نووسین و ئاماده‌كردنی د.ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین، له‌ دووتوێی 230 لاپه‌ڕه‌دا به‌ تیراژی 500 دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی كارۆ له‌ سلێمانی چاپ كراو.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه‌، نووسه‌ر، به‌ "وشه‌"ی گوت، له‌م كتێبه‌دا، ھه‌ر ته‌نیا كۆمه‌ڵێك میتۆدی زانستیی به‌خێوكردنی ھه‌نگ ناخوێنیته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یان ئامار و سه‌تان پشكنین و جۆره‌ها زانیاری زۆر دانسقه‌ دێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی.

زیاتر گوتی، به‌ وردی باسم له‌ هه‌ندێ بابه‌تی‌ وه‌ك،  له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌كدا ھه‌نگ چییه‌ و چۆنه‌؟ هه‌روه‌ها ئه‌ی ھه‌نگوین چییه‌ و چۆنه‌؟ ئاوێته‌ی كیمیاییه‌كه‌ی چییه‌؟ كام ھه‌نگوین ئۆرجیناڵه‌ و كامیان ساخته‌یه‌؟ چۆن ده‌زانی جیایان بكه‌یته‌وه‌ و به‌ چ ڕێگایه‌ك په‌ی پێده‌به‌یت؟ هاوكات سووده‌كانی هه‌نگوین چییه‌.

ڕوونیشی كرده‌وه‌، ده‌یان پرسیاری زانستی مێژووی و په‌روه‌رده‌یی ھه‌نگ و هه‌نگوین و هه‌نگه‌وانی  له‌ دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌ به‌ خوێنه‌ران.

كتێبی "هه‌نگ مێرووه‌ زێڕینه‌كه‌" له‌ دووتوێی 230 لاپه‌ڕه‌دا به‌ تیراژی 500 دانه‌ له‌ چاپخانه‌ی كارۆ له‌ سلێمانی چاپ كراوه‌ و ئه‌مڕۆ له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌ و كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ر.

سەرچاوە: وشه‌/ ئاسان محه‌مه‌د