"دیوی ناوه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا، حوكمڕانی و میدیا" له نووسینی قه‌ره‌نی قادری له دووتوێی 144 لاپه‌ره‌دا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه، قه‌ره‌نی قادری، به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه له چوار به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م، باس له ژیانی لادێ، شار و كاری سیاسی، له‌وانه ژیان له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تدا ده‌كات، له‌م به‌شه‌دا باس له ژینگه‌ی ژیان، سه‌ختی، هه‌وڵدان و هه‌ڵه‌كانی ژیانی سیاسیی خۆم ده‌كه‌م.
" هه‌ڵه به‌شێكه له ژیانی مرۆڤ، به‌بێ هه‌ڵه ژیانی نابێت و گه‌شه ناكات، من باس له‌و هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌م كه خۆم تێی كه‌وتم و هه‌ر خۆم لێی به‌رپرسیارم و هۆكاره‌كانی هه‌ڵه‌یش هه‌ر له خۆمدا بوون، باس له‌و هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌م كه هه‌ستی پێ بكه‌یت هه‌ڵه‌ت كردووه، واته هه‌ڵه ده‌بێت مرۆڤ عاقڵ و عاقڵتر بكات" نووسه‌ری كتێبه‌كه وا ده‌ڵێ.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له به‌شی دوومدا باس له ماف ده‌كه‌م، چونكه ماف و ناسینی ماف، سه‌ره‌تای هه‌وڵدانه بۆ ژیان و ئازاد بیركردنه‌وه و به‌شی سێیه‌م باس له حوكمڕانی و شێوازی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، ئه‌ویش بۆ شیكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێ، به‌شی چواره‌م و كۆتایی، باس له گرینگیی ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی و رۆڵی ئه‌و له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌كات، به تایبه‌تی ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتیی نوێ كه به له‌دایكبوونی ئینترنێت سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، قه‌ره‌نی قادر نوسه‌ر و ڕۆشنبیره و له پارێزگای هه‌ولێر داده‌نیشێ و چه‌ندان به‌رهه‌می تری هه‌یه.
سەرچاوە: wishe- ئاسان محەمەد