ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، زیاتر لە ٤٥٠ گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێم چۆڵکراون".
وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند" ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سهربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە ٨٠ بنکەی سەربازییان دامەزراندووە کە زیاتر لە ١٤ بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگی هەیە".
قەدۆ دەشڵێت" لە بەردەوامی هێرشەکانی سوپای توركیا بۆسهر هەرێم، زیاتر لە ٤٥٠ گوندی ناوچە جیاجیاکانی ههرێمى كوردستان چۆڵکراون".
ئەمەش لا کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا هەریەک لە عێراق و تورکیا یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنی هاوكاری سەربازی و ئەمنییان واژوو كرد.