وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورکیا و دەڵێت" ژمارەی پێوانەییت تۆماركردوە لە سەركوتكردنی ئازادی و مافی هاوڵاتیانی وڵاتەکەت".
گیدۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دوێنێ چوارشەممە پەیامێکی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا كە خۆی بە سوڵتان دەزانێت، بەردەوامە لە گوتارە توندەکانی لە دژی ئیسرائیل و سەرۆك وەزیرانەكەی".
وەزیری دەرەی ئیسرائیل دەشڵێت" ئەردۆغان ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە لە سەركوتكردنی ئازادییەكان و مافی هاوڵاتیاینی و دژایەتی ئۆپۆزسیۆن، كەچی وانەی ئەخلاقی فێری ئەوانی دیکە دەکات".
دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆك کۆماری توركیا له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا لهگهڵ میری قهتهر، هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وهزیرانی ئیسرائیل و وتی" ناتانیاهۆ گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات".
سەرچاوە : سپی میدیا