كاتێك له 2 ی شوباتی 1922 ئۆلیس وه‌ك كتێب بڵاوكرایه‌وه، له‌وێوه وه‌رچه‌رخانێك به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا هات. كه‌م بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ییان به بلیمه‌تی نووسه‌ر و مه‌زنی ئه‌م رۆمانە برد.
كاتێك جۆیس ئۆلیس ده‌نووسێت، ئه‌نیشتاین سه‌رقاڵی تیشكشكانهوهیه، فرۆید سه‌رقاڵی ناخودئاگایی بووه، ئارنۆڵد شۆنبێرگ ئه‌تۆناڵ هارمۆنی داده‌هێنا. تهكعیبییهكان به‌كێشانی وێنه‌ی دوو ره‌هه‌ندی بنه‌ماكانی جیۆمهتریكیان تێكده‌شكاند. یه‌كه‌م كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداوانه پڕ بوو له كێشمه‌كێش. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆلیسیش هه‌رایه‌كی وه‌های به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌جۆرێك كه كتێبه‌كه له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كرا. ئێدمۆند ویڵسنی ره‌خنه‌گر، له نووسینێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌و رۆمانه له نه‌ریتی رۆمان لایداوه و شه‌رت و مه‌رجه‌كانی رۆمانی زۆر به‌رزكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها «ره‌نگه باشترین وێناكردنی زیهنی مرۆڤی ئاسایی بێت».
یەکەم بڵاوکردنەوە
ئۆلیس بۆ یه‌كه‌مجار له فه‌ره‌نسا به زمانی ئینگلیزی بڵاوكرایه‌وه. له چله‌مین ساڵڕۆژی له دایكبوونی جۆیسدا، سیلڤیا بیچ له پاریس یه‌كه‌م دانه‌ی چاپكراوی دایه ده‌ستی جۆیس. به‌ڵام خوێنه‌رانی ئینگلیزی ئاخێو ده‌بوو دوانزه ساڵ چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌كی چاپكراویان بگاته ده‌ست. ئه‌و ساڵانه جۆیس زۆر هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كه له رۆژه‌ڤدا بمێنێته‌وه و مافی ئازادی رادهربڕینهكهی بپارێزێت. ئه‌و هەرایەی له دژی ئۆلیس نرابووه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ناكۆك بوو له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی دنیای رۆژئاوا بۆ ژیانێكی هاوچه‌رخانه، هاوكات ئاماژه‌ی رزگاربوون بوو له نیری نه‌ریتی رابردوو.
ڤێرجنیا وۆڵف بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات» له سه‌روبه‌ندی كانوونی یه‌كه‌می 1910ه‌وه كاره‌كته‌ری مرۆڤ گۆڕاوە.» له ساڵی 1933دا دادگای ناوچه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئۆلیس له دۆزی پۆڕنۆگرافی بە بێ تاوان داده‌نێت، به‌مه‌ش رێگه له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌دا له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه. جۆیس كیشوه‌ری ئه‌وروپا وه‌ك ناوه‌ندی مۆدێرنیزم ده‌بینێت و له ساڵی 1904دا به‌ته‌واوی ئێرله‌ندا به‌جێده‌هێڵێت. هه‌ڵكه‌ندنی له ژیانی دبلن و پچڕانی رایه‌ڵه‌كانی به سیاسه‌تی ئێرله‌نداوه ده‌رفه‌تی له به‌رده‌م جۆیسدا خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی جیهانییه‌وه. له كاتێكدا به‌درێژایی ژیانی په‌یوه‌ندییه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا هه‌بوو، ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی كه هونه‌ره‌كه‌یان فۆرمه‌ڵه كرد هه‌م ره‌تیده‌كردنه‌وه هه‌م له خۆی ده‌گرت. ستیڤن ئاوێنه‌ی شكاوی خزمه‌تكارێكی نێو ئۆلیس وه‌ك سیمبوڵی هونه‌ری ئێرله‌ندا ده‌بینێت. جۆیس له ئێرله‌ندا خۆی به غه‌ریبه ده‌زانی، ئه‌گه‌رچی چه‌ندین جاریش گه‌ڕابووه‌وه، ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ست بێت به رایه‌ڵه‌ی سیاسییه‌وه. سه‌رمه‌ستی مێژووی وڵاته‌كه‌ی خۆی بوو، به‌ڵام نه‌یده‌توانی رقهكهیشی بشارێته‌وه «له‌م وڵاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بەرزتر نه‌فڕیت ده‌ستبه‌جێ تۆڕی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن. تۆ باسی گه‌ل و زمان و ئایینم بۆ ده‌كه‌یت. هه‌رچی منم سه‌رباری ئه‌و تۆڕانه‌ش هه‌وڵی فڕین ده‌ده‌م» (وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند له تافی لاوی‌دا) جۆیس له ساڵی 1915، له‌و كاته‌ی له زیوریخ نیشته‌جێ ده‌بێت ده‌نووسێت. زۆربه‌ی كاتی ده ساڵی پێشووتری له تریسته به‌سه‌ربردووه. پێویستی به نووسینی ئه‌ده‌بێكی «ئه‌وروپایی» بووه، به‌ڵام له روانگه‌ی ئایین و مۆسیقاوه نه‌یده‌توانی ده‌ستبه‌رداری ئێرلهنداییهكهی بێت. ئه‌گه‌رچی كاسۆلیكییه‌كه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه، په‌روه‌رده كاسۆلیكهكهی هه‌میشه به‌های خۆی نواندووه. گۆرانیگوتنی له گه‌نجێتیدا و ئه‌و هه‌ستیاریی و خه‌مگینییه تایبه‌ته‌ی له شیعره‌كانیدا بۆ ئێرله‌ندای هه‌بوو، له به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووشیدا هه‌مان شت ده‌بینرا. بۆیه ئیدمۆند ویڵسن شێوازی جۆیس وه‌ك «چیرۆكخوانی نییه، سهمفۆنیكه« وا پێناسی ده‌كات.
پێیانوایه جۆیس كتێبێكی پۆرنۆگرافی نووسیوه. زیاتر له‌مه تێنه‌گه‌یشتن له په‌یكه‌ربه‌ندی ئۆلیس زۆر خوێنه‌ر ده‌هری ده‌كات.
بەشەکانی سەرەتا
سه‌ره‌تا نووسینه‌كانی جۆیس سه‌رنجی ئیزرا پاوه‌ند راده‌كێشن. پاوه‌ند، جۆیس به ئیدیتۆرهكانی گۆڤاری The Little Review ی ئه‌مریكا ده‌ناسێنێت. له ساڵی 1918دا به‌شه‌كانی سه‌ره‌تای له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوده‌بنه‌وه. له ساڵی 1920دا ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌ستیان پێكردووه زۆر گران له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت -مەسەلەی بڵاوكردنه‌وه‌ی شتی پۆڕنۆگرافیان له دژ ده‌كرێته‌وه. له ساڵی 1922دا له پاریس خاوه‌نی وهشانخانهیەک داوا له سیلڤیا بیچ ده‌كات ئۆلیس به‌كتێب بڵاوبكاته‌وه. هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ بۆ چه‌ند شوێنێكی جیهان ده‌نێردرێن. له كۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا وه‌شانخانه‌ی Egoist Press، كه له له‌نده‌نه، له پاریس دوو هه‌زار دانه‌ی تر چاپ ده‌كات. به‌رپرسانی پۆسته‌ی نیویۆرك ده‌ست به‌سه‌ر پێنجسه‌د دانه‌دا ده‌گرن و ده‌یسووتێنن. له ساڵی 1923دا Egoist Press چاپی سێیه‌م به پێنجسه‌د دانه ده‌كات. له‌لایه‌ن گومرگی به‌ریتانیاوه 499 دانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. ئۆلیس ئیدی به قاچاغ بڵاوده‌كرێته‌وه، چاپی پڕ هه‌ڵه و كه‌موكووڕی بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌ر ته‌نیا ده‌توانرێ به رێگه‌ی نایاسایی بفرۆشرێت. ساموێڵ رۆس، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی قاچاغ ناوی ده‌ركردووه ده‌كه‌وێته به‌ر تووڕه‌یی جۆیس. نووسه‌ره هه‌ره ناوداره‌كانی (ئه‌و سه‌رده‌مه) له دژی چاپه ساخته‌كانی ئۆلیس كه‌مپه‌ینێكی واژۆكۆكردنه‌وه رێكده‌خه‌ن. به‌دحاڵیبوونی ره‌خنه‌گران له‌و ماناپێدانهی جۆیس له به‌رهه‌مه‌كه‌دا جێی كردوونه‌ته‌وه، واده‌كات ناوبانگ له‌سه‌ر ناوبانگ بۆ ئۆلیس په‌یدا بكات. سه‌ره‌تا بهههڵهتێگهیشتنێكهوه پێشوازی لێ ده‌كرێت: وا داده‌نرێت كه جۆیس كتێبێكی پۆڕنۆگرافی نووسیوه. له‌مه‌ش زیاتر تێنه‌گه‌یشتن له ئۆلیس زۆر خوێنه‌ر تووڕه ده‌كات. جۆیس به‌مه‌به‌ست ئه‌و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌ی ئاشكرا و دیار نه‌خستووه‌ته‌ڕوو. هه‌رچه‌نده ته‌كنیكی ئۆلیس تابڵیی ئاڵۆز (یان ره‌نگه وه‌ك جۆیس ده‌ڵێت «تابڵێی سیستماتیككراو») یش بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌و هێڵكارییه‌ی به نهێنی هێشته‌وه.
تایبەتمەندی مرۆڤ
ساڵی 1930 ستیوارت گیلبێرت رێگه ده‌دات به‌شێك له ئۆلیس بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ڵێت ئه‌و كاره به‌شێك بووه له هه‌وڵێكی ریكلام و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناك بووه.
ئۆلیس ئه‌ندامی سێكسی و تایبه‌تمه‌ندی تری مرۆڤ له‌خۆده‌گرێت. جۆیس ژیانی پڕوپووچی رۆژانه به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه ده‌پشكنێت، ڤێرجینیا وۆڵف ده‌نووسێت: «ئه‌و نابه‌جێیه‌ی جۆیس له ئۆلیسدا كردوویه‌تی بۆ من وه‌ها دێته به‌رچاو كه، نابه‌جێی پیاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه هه‌ڵبكێشێت، ناچاره جامه‌كان بشكێنێت، له هه‌ندێك شوێن شتێكی باشه كه جامه‌كان ده‌شكێن، به‌ڵام چ پێویستی به به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه ده‌كرد!» هه‌رچی ت. ئێس. ئیلیۆته پێی وایه ئۆلیس «ته‌واوی سه‌ده‌ی نۆزده‌ی له‌نێوبرد» به‌مشێوه‌ی ستایشی جۆیس ده‌كات.
جۆیس زۆر به باشی فۆبێرتی خوێندبووه‌وه و هه‌روه‌ها حه‌یران و سه‌رمه‌ستی دانتی بوو. بۆ خوێندنه‌وه‌ی هێنریك ئیبسن خۆی فێری زمانی دانیماركی ده‌كات و یه‌كه‌م نووسینی رهخنهییشی له‌سه‌ر شانۆیی كاتێك ئێمه‌ی مردوان زیندوو ده‌بینه‌وه بوو. جۆیس پێی وابوو خوێنه‌ره هاوچه‌رخه راسته‌قینه‌كان نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن، بۆیه پێداگری له‌وه ده‌كرد به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخوێنرێته‌وه. نامه‌ی نووسین، نووسینی ره‌خنه‌ی كۆكرده‌وه، هه‌موو ورده‌كارییه‌كی داستانی ئۆلیسی تۆماركرد. حه‌زی له‌وه‌بوو وه‌ڵامی گه‌رموگوڕ وه‌ربگرێته‌وه. رۆمانه‌كه‌ی بۆ هاوڕێ و ناسیاوه‌كانی ده‌نارد. رۆبه‌رت ماكاڵمهنی هاوڕێی به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تی ته‌واوكردنی كتێبه‌كه‌ی به‌خۆی بدات، له‌باره‌یه‌وه نووسی ویستویه‌تی كتێبه‌كه له په‌نجه‌ره‌وه فڕێبدات. جۆیسش وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئۆلیس له په‌نجه‌ره‌وه فڕێ مه‌ده. پیرۆس ئارگۆسیش وه‌ها مرد. جگه له‌مه، ره‌نگه سوكرات له‌وده‌مه‌دا به به‌ر په‌نجه‌ره‌دا تێبپه‌ڕێت.»
نۆلا تولی
له توركییه‌وه: فه‌رهاد چۆمانی
سەرچاوە: knwe