نەقش و نیگاری فەرش و گلیم و بەڕەی کوردی

قاڵي و فهرش، يهك له ديارييه دهستكردەکانی کوردستانە. بەکارهێنانی ڕەنگی گیایی، خامەی سروشتی، تێکەڵی نەخش و ڕەسەنایەتی تەرح بووەتە هۆی سەر بوونی کەیفییەتی قاڵی و بەڕی پارێزگای کوردستان. لە بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانا، شاری سنە و بیجاڕ گرنگترین ناوەندی بەرهەمهێنانی بەڕ و قاڵین. نەخشەیلێک وەک: ماسی دەرهەم، گوڵ چینی، گوڵ میرزاعەلی، گوڵ وەکێڵی، گوڵ جەرسە، گوڵ فەرەنگ، گوڵ و گوڵدان، گوڵ چایی، گوڵ و بوڵبوڵ، دەست و دڵبەر، نەخشەی مووسایی، نەخشەی قەفقاز، گوڵ و تووتی، بازووبەند، قاپی قورئان، شاعەباسی، لەچک تورەنجی، تورەنجدار (یەک تورەنجی، دوو تورەنجی، سێ تورەنجی)، جێقە چارەکی، میحرابی، قابی، قاب قابی، و هتد بۆ چنینی قاڵی لە کوردەواریا باوە.