ئێوارەی 28ی 2ی 2022 لەهۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی كۆڕێك بۆ نوسەر د. مەریوان وریا قانع لەژێر ناونیشانی (لەگرێی خۆ بەكەم زانینەوە بۆ رقبوونەوە لە كوردبوون) بەڕێوەچوو .
لە ناوەڕۆكی كۆڕەكەیدا د.مەریوان قانع وتی: دیاردەی رقبوونەوە لە كوردبوون دیاردەیەكی گەورەو بەرچاوی ناو ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتوری ئەمڕۆی كۆمەڵگای كوردییەو ئەم كۆڕە ھەوڵدانێكە بۆ تێگەیشتن لە ژێرخانە دەرونی و سیاسیی و فەرھەنگییەكەی ئەم دیاردە.
سەرچاوە: pukmedia