لە دوو کتێبی "دارسان دەنگ خاسەیل" و "کێ هاوکڵاس ئیمەس؟" یەکەم کتێبەکانی وێژەی تازەلاوانی کوردی و بەرهەمێکی دیکە لە ئیلام ڕوونوێنی کرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبە تازە بڵاو بووەکانی داریووش هێمەتی لە بڵاوگەری باشوور، شاعێر و چالاکی فەرهەنگی ئیلام لەژێر ناوەکانی "چەپڵەڕێزان"، "دارستان دەنگ خاسەیل" و "کێ هاوکڵاس ئیەمس؟" بە ئامادەبوونی دکتۆر مەهدی ئەحمەدخا، نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبی و کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و شاعێرانی کوردبێژ لە ئەنجومەنی ئەدەبیاتی کوردی هانا لە حەوزەی هونەری ئیلام ڕوونوێنی کرا.
ئەحمەد خا کتێبی "دارسان دەنگ خاسەیل" و "کێ هاوکڵاس ئیمەس؟"ی یەکەم کتێبەکانی ئەدەبیاتی تازەلاوان بە زمانی کوردی وەسف کرد و وتی: تا ئێستا بەرهەمێک کە سەربەخۆ هاتبێتە بواری تازەلاوان، نەبینراوە و بڵاو بوونەوەی ئەو دوو بەرهەم لە بەڕێز هێمەتی کە یەکێکی شێعری تازەلاوان و ئەوی دیکەش چیرۆکی تازەلاوانە، شیاوی دەسخۆشی و ڕێزە.