پاش ماوه‌یه‌ك دابڕان له كاروبه‌رهه‌مه‌كانی دۆستۆیڤسكی، دووباره گه‌ڕامه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كێك له رۆمانه جوانه‌كانی، ئه‌ویش رۆمانی "هه‌رزه‌كار"ه. ئه‌م رۆمانه‌ش یه‌كێكه له پێنج رۆمانه مه‌زنه‌كانی كه ئه‌وانیش: برایانی كارامازۆڤ، گه‌مژه، تاوان و سزا، شه‌یتانه‌كان، هه‌رزه‌كار. رۆمانی هه‌رزه‌كار له ساڵی 1875 دا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌میش به یه‌كێك له شاكاره جوانه‌كانی ئه‌ده‌بی روسی و جیهانی دێته ژماردن.
نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌یدا باسی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی كردووه له‌وانه قۆناغی هه‌رزه‌كاری، خۆشه‌ویستی، هه‌ژاریی، رق و كینه، شه‌ڕه‌نگێزیی و چاكه‌خوازی ناخی مرۆڤ، تاوانكاریی و ئاشتیخوازیی، قومار، ئایینداریی و بێباوه‌ڕی، مه‌سه‌له‌ی ژن، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی تر. جارجار باسی مه‌سه‌له سیاسییه‌كانیشی كردووه، له‌وانه مه‌سه‌له‌ی نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تیی، پرسی ره‌وشی خراپی ژیانی جووتیاران كه به كۆیله‌ی زه‌وی ده‌ناسران له روسیادا، چونكه جوتیاره‌كان وه‌كو كۆیله‌ی خاوه‌ن زه‌ویییه‌كان وابوون. هه‌روه‌ها باسی كۆمۆنیزم و ره‌وشی سیاسی روسیا و ئه‌وروپای ئه‌و كاته‌ی كردووه.
به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌كی قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌وه "ئاركادی دۆلگۆركی" به‌رجه‌سته ده‌كات، بابه‌تێكی گرنگی تریش په‌یوه‌ندی نێوان باوك و كوڕه، هه‌روه‌ها پرسی منداڵی ناشه‌رعی و كاریگه‌ییه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی تاكه‌وه.
لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م رۆمانه‌وه بنووسم، به‌و هیوایه‌ی به خوێنه‌رانی ئازیزی بناسێنم.
جه‌نگی منداڵێكی ناشه‌رعی و باوكی
ئاركادی دۆلگۆركی به‌بێ ویستی خۆی دێته دنیاوه "سۆڤیا"ی دایكی ژنه جووتیارێك ده‌بێت، پاشان له‌سه‌ر ویستی باوكی، شوو به‌ماكار ئیڤانۆڤیچی هه‌ژار ده‌كات. پاشماوه‌یه‌ك فرسیلۆڤی خاوه‌نی زه‌وییه‌كه چاوی ته‌ماعی تێده‌بڕێت و منداڵێكی ناشه‌رعی لێده‌بێت ئه‌میش ناوی ده‌نێن ئاركادی. ئه‌م منداڵه ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه. ئاردكای هه‌ر به‌منداڵی دایكی و باوكی به‌جێیده‌هێڵن و له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی مۆسكۆ، گه‌وره ده‌بێت. هه‌ر له منداڵییه‌وه زاخاو و عه‌زابی دنیا ده‌كرێت به‌قوورگی ئه‌م منداڵه داماوه‌دا، تاوانیشی ئه‌وه‌یه كه منداڵێكی ناشه‌رعییه، سه‌ره‌تا هاوڕێكانی ده‌یچه‌وسێننه‌وه پاشانیش مامۆستاكان پێی فێرده‌بن و ده‌كرێته قوربانی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه. له مه‌شدا نووسه‌ر زۆر به‌جوانی توانیویه‌تی وه‌سفی ژیان و كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵانه بكات، كه ناشه‌رعین "زۆڵن"، چۆن له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا رووبه‌ڕووی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه.
پاشان كاتێك ئاركادیی گه‌وره ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه، واز له خوێندن ده‌هێنێت، خولیای گه‌ڕان به‌دوای دایك و باوكه ناشه‌رعییه‌كه‌یدا، ده‌بێته ئه‌ركی سه‌ره‌كیی و ته‌واوی مێشكی داگیرده‌كات و پلان و نه‌خشه‌ی تایبه‌تیش داده‌نێت بۆئه‌وه‌ی به‌وان بگات، هه‌ربۆیه سه‌فه‌ری پیترسبورگ ده‌كات و له‌وێ دایك و خوشك و باوكی ده‌دۆزێته‌وه. دواتریش باوكه شه‌رعییه‌كه‌شی ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تی قسه‌ی زۆری نابێت له‌گه‌ڵیدا، تا له كۆتاییدا نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، كه ماكار ئیڤانۆڤیچ باوكی له نزیكه‌وه بناسێت.
كاتێكیش ده‌گاته پیترسبورگ و فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی ده‌دۆزێته‌وه، له ناخیدا رق و كینه‌ی زۆر به‌رامبه‌ر به‌م پیاوه ده‌بێت، به‌ڵام پاشان بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش ئه‌و شه‌یتانه نییه كه له مێشكی خۆیدا وێنای كردووه. پاشان ئاركادی تێكه‌ڵی ژیانی پیترسبورگ ده‌بێت، له هه‌مووشی خراپتر زوو ده‌چێته جیهانی قوماره‌وه، له رێگه‌ی قوماریشه كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ناسێت له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه میر سێرجی، كه دواتر ئه‌میش تووشی شۆكی ده‌كات، كاتێك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه میر سێرجی ده‌ستی له‌گه‌ڵ لیزای خوشكی تێكه‌ڵكردووه و منداڵێكی ناشه‌رعی لێبووه.
هه‌ر له پیترسبورگ له رێگه‌ی پووره تاتیانای هاوڕێی هه‌میشه‌یی خێزانه‌كه‌وه، كارێكی لای میرێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ناوی "سۆكۆلسكی" بۆ ده‌دۆزنه‌وه، سه‌ره‌تا ئاركادی دڵی به‌م كاره‌ی خۆش ده‌بێت، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هیچ كاری نییه ته‌نها بۆ هاوده‌نگی بۆلای ئه‌م میره پیره دایانناوه. هه‌رچه‌نده میر سۆكۆسلكی زۆر ئاركادیی خۆش ده‌وێت و پاره‌ی باشیشی ده‌داتێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ست به سووكایه‌تی ده‌كات بۆیه واز له‌م كاره‌ی ده‌هێنێت.
به‌ڵام پاشان به‌ڕێكه‌وت نامه‌یه‌كی كاترینی كچی میر سۆكۆلسكی ده‌كه‌وێته ده‌ستی ئاركادی، له‌و نامه‌یه‌دا به‌بیانووی پیرییه‌وه، كاترین ویستویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌ت سامانی باوكی‌دا بگرێت، ئه‌م نامه‌یه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی گرنگ، له‌وكاته‌شدا فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، له هه‌مانكاتیشدا پێشتر په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كاترین هه‌بووه. ئه‌م نامه‌یه‌ش زۆركه‌س ده‌یه‌وێت له چنگی ئاركادی ده‌ریبهێنێن، به‌تایبه‌تی كاتێك به‌ڕێكه‌وت یه‌كێك له هاوڕێكانی سه‌رده‌می قوتابخانه ده‌دۆزێته‌و كه ئه‌ویش "لامپێره" كه‌سێكی ساخته‌چیی و قۆڵبره، جێگه‌ی ئاماژه‌یه به‌منداڵیش ئه‌م لامپێره ئاركادی ده‌چه‌وسانده‌وه. كاتێكیش به‌گه‌وره‌یی یه‌كتری ده‌بیننه‌وه، دووباره له رێگه‌ی فێڵ و ساخته‌وه، له‌گه‌ڵ ئالڤۆنسینی كچه هاوڕێ فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه‌یه‌وه، هه‌وڵی دزینی ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌ن و به‌و نامه‌یه‌ش هه‌ڕه‌شه له كاترین ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕی 30 هه‌زار رۆبڵیان نه‌داتێ، ئه‌وا ئه‌و نامه‌یه ده‌ده‌نه باوكیی و ئه‌وكاتیش باوكی له ماڵ ده‌ریده‌كات و هیچ به‌شه میراتییه‌كی ناداتێ. كۆتایی رۆمانه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك خۆشی ده‌بێت، پاشماوه‌یه‌ك فرسیلۆڤی باوكی تووشی حاڵه‌تێكی ناخۆش ده‌بێته‌وه، ده‌یه‌وێت به یه‌كجاری ماڵ ژن و كچه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت، به‌ڵام به‌هۆی بوونی كێشه‌ی به‌ڵگه‌كه‌وه لای لامپێر، دووباره فرسیلۆڤ، تێكه‌ڵی ژیان ده‌بێته‌وه. كاتێك ئاركادیی به‌م فێڵه‌ی لامپێر ده‌زانێت و له‌گه‌ڵ فرسیلۆڤی باوكی‌دا، ناهێڵن لامپێر به‌و ئاواته‌ی خۆی بگات و به‌ڵگه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌كه‌ن و كاترینیش كاتێك باوكی ده‌مرێت، له میراتی بێبه‌ش ناكرێت و له كۆتایشدا ئاركادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی.
شێوازی نووسین
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م رۆمانه شێوازی نووسینێتی، ئه‌م رۆمانه له چاو رۆمانه‌كانی تری‌دا كه‌مێك جیاوازه. نووسه‌ر به‌شێوازی كه‌سی یه‌كه‌م نووسییه‌تی، له هه‌مانكاتیشدا كاتێك خوێنه‌ر ده‌ستده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌یت، بیره‌وه‌ری كه‌سێك ده‌خوێنێته‌وه، نووسه‌ریش له سه‌ره‌تای رۆمانه‌كه‌وه ئه‌وه به خوێنه‌ر ده‌ڵێت، كه ئه‌م بیره‌وه‌ری كه‌سێكه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی جوان نووسراوه‌ته‌وه. نووسه‌ر هه‌وڵیداوه ته‌واوی ره‌گه‌زه‌كانی رۆمان له‌م نووسینه‌دا به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زی دیالۆگ، مۆنۆلۆگ، كتوپڕ، وه‌سفكردنی ته‌واوی شوێن و كاته‌كان، دروستكردنی رووداو چیرۆكی لاوه‌كی، له هه‌مووشی سه‌یرتر، به‌پێچه‌وانه‌ی رۆمانه‌كه‌نی تری، له‌م رۆمانه‌دا قسه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌كات، له‌زۆربه‌ی به‌شه‌كاندا، ئه‌م ته‌كنیكه‌ی به‌كارهێناوه. له‌ڕووی زمانیشه‌وه، زمانێكی ئاسان و تاڕاده‌یه‌ك شیعری به‌كارهێناوه. تاكه خاڵی خراپی نووسینی رۆمانه‌كه، به‌لای منه‌وه درێژدادڕیی له زۆر شوێندا كردووه، ئه‌مه دواتر باسی لێوه ده‌كه‌م.
هه‌رزه‌كار
هه‌ر به‌ناوه‌كه‌یدا دیاره كه ئه‌م رۆمانه گرنگی زۆر به هه‌رزه‌كار داوه، لێره زۆر به چڕی باسی حاڵه‌ته ده‌روونیی و جه‌ستییه‌كان ده‌كات، كه مرۆڤ له قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا به‌سه‌ریدا دێت. له هیچ رۆمانێكی تری‌دا، هێنده‌ی ئه‌م رۆمانه، گرنگی به هه‌رزه‌كار نه‌داوه، به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی چۆنێتی بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ روودوا، كه‌سایه‌تی، كێشه‌كان كه رووبه‌روی ده‌بێته‌وه. ئاركادی هه‌رزه‌كارێكی رووسیه، كه دژی هه‌موو نه‌ریت و نه‌وه‌ی كۆن ده‌وه‌ستێته‌وه، كه‌سێكی زیاتر هۆگری شارستانی خۆرئاواییه، دژی كه‌لتوری باوی روسییه. هه‌رزه‌كارێك كه حه‌زی سه‌ركێشیی و ئازایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له دژی كۆمه‌ڵگه، به‌سه‌ریدا زاڵه.
له زاری فرسیلۆڤه‌وه، نووسه‌ر هه‌وڵیداوه وه‌سفێكی گشتی هه‌رزه‌كاران بكات و ده‌ڵێت: هه‌رزه‌كاران له خۆیاندا پاك و بێگه‌ردن، خۆ ره‌نگه سه‌ركێشییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌رزه‌كارانیش هه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی یاسا و رێساوه بێت! تاوانیشه هه‌رزه‌كاران بڕوا به بڕێك یاسای گێلانه بكه‌ن، له كاتێكدا خۆیان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌وه‌ن. هه‌رزه‌كارانی به‌ر له ئێستا له‌بڕێك شت یاخی ده‌بوون، له‌خۆرا و بێ بنه‌ما نه‌بووه! ئه‌وان هه‌ستیان به ژاوه‌ژاوی نێوخێزانیان و گه‌نده‌ڵی نێو ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه كردووه.
هه‌رزه‌كار لای دۆستۆیڤسكی یان ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا كێشویه‌تی بریتییه له كه‌سێكی سه‌ركێش، له هه‌مانكاتیشدا بوونی رۆحێكی ئازا‌و قاره‌مانی، كه ئاماده‌ی جه‌نگ و ململانێیه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر. له هه‌مانكاتیشدا كه‌سێكه، ده‌توانێت به‌شدارییه‌كی جدی رووداوه‌كان بكات. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه، دۆستۆیڤسكی پێمان ده‌ڵێت، با كۆمه‌ڵگه سنگفراوان بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌كانی هه‌رزه‌كاران، چونكه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌وان ده‌رئه‌نجامی په‌له‌یی و نه‌بوونی ئه‌زموونه. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌زموونی زیاتره‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، هه‌رزه‌كاران ده‌توانن دواجار هه‌ڵه‌كانی خۆیان راست بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه ئاركادی سه‌ره‌تا زۆر رقی له فرسیلۆڤی باوكی ناشه‌رعی و سۆڤیای دایكی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواتر كاتێك تێكه‌ڵاوییان ده‌كات و له‌گه‌ڵیان ده‌ژی، هه‌ردووكیانی زۆر خۆش ده‌وێت و ده‌یه‌وێت هاوكاریان بكات.
منداڵی ناشه‌رعی
بابه‌تێكی گرنگی تر كه دۆستۆیڤسكی له‌م رۆمانه‌یدا پانتایی باشی پێداوه، مه‌سه‌له‌ی منداڵی ناشه‌رعییه. نووسه‌ر زۆر به جوانی وه‌سفی ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعیی و له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌دایك ده‌بن، چۆن ئه‌م منداڵانه ده‌بنه قوربانی كۆمه‌ڵگه، به‌ناڕه‌وا به‌چاوی تاوانكارێك زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌یریان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان هیچ تاوانێكیان نه‌كردووه و هیچ ده‌ستیان له‌و شێوه له دایكبوونه‌ی خۆیان نه‌بووه. ئاركادی هه‌ر به‌منداڵی ده‌بێته قوربانی ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌رئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه ئه‌و زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه، كار له كه‌سایه‌تی بكات و به شێوه‌یه‌كی خراپ سه‌یری ده‌وروپشت و كۆمه‌ڵگه بكات.
له زاری ئاركادییه‌وه ده‌ڵێت:
«من كه‌سێكی كه‌مێك تاریك و داخراوبووم، هه‌میشه‌یش حه‌زم به راكردن بوو له كۆمه‌ڵگه، خۆ ره‌نگه حه‌زیشم به ئه‌وه بووبێت، كه بۆ كۆمه‌ڵگه باش بم، به‌ڵام نایشارمه‌وه، زۆر جارانیش هیچ به‌پێویستم نه‌ده‌زانی یارمه‌تی كۆمه‌ڵگه بده‌م. له خۆم ده‌پرسی، باشه ئه‌ی ئه‌وان بۆ نایه‌ن به‌لای منه‌وه؟».
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
03/03/2022
سەرچاوە: کوردستانی نوێ