کتێبی هەرمانی ئەوین چاپ و بڵاو کرایەوە

کتێبی کۆمەڵە شێعریی هەرمانی ئەوین، لە نووسینی خاتوو ژاڵە سەفی‌یاری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، وەکوو پڕۆژەیەکی هاوبەشی ناوەندی نووسەرانی کوردستان و ناوەندی 49 کتێب، لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
خاتوو ژالە سەفی‌یاری، چەند بەرهەمێکیتری لە بوارەکانی شێعر و ئەدەبی منداڵان چاپ و بڵاو کردووەتەوە و هەنووکەش مامۆستای زمانی کوردییە و بە هەر دوو ڕێنووسی ئارامی و لایتی وانە بە فێرخوازانی زمانی کوردی دەڵێتەوە.

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان