ڕۆمانی "هانا" لە وڵاتی سوید بڵاوکرایەوە

ڕۆمانی "هانا" کە لە قەوارەدا کورتە و دەکرێت وەک کورتەڕۆمان پۆلێنە بکرێت، "ڕەند زارعی" لە بواری وەرگێڕاندا چەند بەرهەمێکی بڵاو کردوونەوە، بەڵام ئەم ڕۆمانە یەکەم بەرهەمی نووسینی ناوبراوە.
لە ڕۆمانەکەدا ئاوڕێکی خێرا لە باوەڕو هێما کۆنەکانی کورد دراوەتەوە کە ڕەگیان لە مێژووی کۆنینی کورددا هەیە، لەم ڕۆمانەدا مێژووی کۆنین و دۆخی هەنووکەییی مرۆڤی کورد دەست دەخەنە دەستی یەک و گێڕانەوەیەکی تراژیدی بە شێوەی ڕێئاڵیزمی جادوویی باس دەکەن.

کەشی ناو ڕۆمانەکە پەیوەندیی هەیە بە ئایینی میترایییەوە و هەر بەو بۆنەیەشەوە نووسەر دەڵێت: بە هۆی ئەوە کە ئایینی میترایی بە ئایینێکی پڕ لە ڕاز و ڕەمز ناسراوە، هەوڵم داوە هەندێک ڕاز و ڕەمز بە شێوەی کۆد لە دەقەکەدا بۆ خوێنەر بەجێ بێڵم.