بەرگی یازدەهەم کە تایبەت بە پیتی «قاف»ـە ۸۸۲ لاپەڕەی وەزیرییە.
دکتور ئەحمەد محەمەدپوور، مامۆستای مرۆڤناسی و کۆمەڵناسی زانکۆی ماساچۆسێت، ئەمهێرست، له بەشێک لە پێشەکییەکەیدا دەڵێ:
«لەگەڵ ئەوەیشدا کە ژمارەیەک فەرهەنگی وشە و وشەدانی زۆر لە زمان و ئەدەبیاتی کوردیدا نووسراون، فەرهەنگی زارەکیی سەلاح پایانیانی هەندێک تایبەتمەندیی کەموێنەی هەیە کە کردوویەتی بە خاڵی وەرچەرخانی مێژوویی لە مێژووی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.»
بەرگی دوازدەهەم کە تایبەت بە پیتی«کاف»ـە ۱۳۳۴ لاپەڕەی وەزیرییە.
دکتور کەماڵ سلێمانی، مامۆستای مێژووی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەشێک لە پێشەکییە تێروتەسەلەکەیدا دەڵێ:
«فەرهەنگی زارەکیی موکریان» ئەرشیڤێکی زمانیی نەتەوەیی و ئینسکلۆپیدیای ئەدەبی زمانی کوردییە. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بەبایەخترین خەڵاتی مێژوویییە کە تا ئێستا بە زمانی کوردی پێشکەش کراوە و گەورەترین فەرهەنگی نەتەوەیییە کە تا ئێستا کوردستان بەخۆیەوە بینیویه. «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» لە ڕاستیدا قەڵایەکی لەبننەھاتوو و مێژوویی دروست کردووە و یەکێک لە بزێوترین پارێزەرانی زمان و ئەدەبی کوردییە کە ئەم زمانە بۆ هەمیشه له با و باران دەپارێزیت.
سەرچاوە: kurdishbookhouse