- فڵانکەس بووە بە کۆمۆنیس؟
- چۆن ئەزانی؟
- دوێکە لە دووکانی هەتیوێکی کۆمۆنیس بوو.
- چۆن ئەزانی دووکاندارەکە کۆمۆنیستە؟
- کتێبێکی مارکزی ئەخوێندەوە.
- مارکز ئەناسی؟
- جا هەیە ئەو کافرە نەناسێ؟ پێشەوای کۆمۆنیستەکان بوو. کتێبێکی هەیە ناوی "سەد ساڵ تەنیایی"ە. یا خوا هەر تەنیا بن!
- هەتیو ئەوە گابریێل گارسیا مارکزە. ڕۆماننووس بوو. کۆلۆمبیایی بوو.
- خۆم ئەزانم. برا بوون. جمکانەش بوون!
- برای چی؟ دووانەی چی؟ ئەویتریان ئاڵمانی بوو!
- دەی ئەمیان لەو وڵاتە کە تۆ ئەڵێیت و ئەویتریان لە ئاڵمان لە دایک بووە! ئەم کۆمۆنیستانە لەدایکبوونیشیان لە هی کەسانیتر ناچێ!
خاڵۆ رەئووف