دەهۆل لێ دان!

شەوێک لە نیوەشەوا کابرایەک بە کۆڵانێکا ئەڕواتەوە بۆ ماڵی خۆی، تەماشا ئەکا زەلامێک دیواری ماڵێک ئەکەنێتەوە. کابرا ئەپرسێ: کوڕە کابرای کوردە! ئەوە چی ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: دەهۆڵ لێ ئەدەم! ئەڵێ: ئەی بۆچ دەنگی نایە؟ ئەویش ئەڵێ: بەیانی گوێت لە دەنگی ئەبێ!