(جێپێی باران) یەكەم ڕۆمانی خاتوو "دڵنیا محەمەدی"یەو لە(108) لاپەڕە پێكهاتووەو لەچاپخانەی كارۆ چاپكراوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ گەلاوێژ، دڵنیا لەبارەی ڕۆمانەكەیەوە وتی: ئەم كتێبە لەقۆناغێكی قورس و ناخۆشدا باوەشی گەرمی بۆ كردمەوە و ئارامی بۆ گەڕاندمەوە، من سالێك دەبوو دەستم كرد بەنووسینی ئەم رۆمانە، لەژیاندا ژیانی زۆر كەسم بینی كە بێوەفای و دڵشكانی زۆر تیابوو، ویستم لەڕێگای كتێبەكەمەوە كەمێك خۆشەویستی بڵاو بكەمەوە بۆ خوێنەر.
وتیشی: ئامانجی سەرەكیم لەم كتێبە بڵاوكردنەوەی حەزی نووسین و خوێندنەوەیە واتا نووسین فێری ئارام گرتنمان دەكات بەجۆرێك كە بتوانین زاڵ بین بەسەر كێشەكاندا.
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ