سلێمانی... پێشانگەیەكی تایبەتی بۆ شێوەكار چیمەن ئیسماعیل دەكرێتەوە

لەهۆڵی ئەمنە سوورەكەی سلێمانی، پێشانگەیەكی تایبەتی بۆ شێوەكار چیمەن ئیسماعیل ڕەشان دەكرێتەوە.
لەپێشانگاكەدا كە كاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (3-3-2022) دەكرێتەوە، هونەرمەندی شێوەكار چیمەن ئیسماعیل چەندین تابلۆی تیا نمایشدەكات.

بیۆگرافیای چیمەن ئیسماعیل
1966  لە سلێمانی لە دایكبووە.
1988 ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا-بەشی وێنە كێشانی تەواو كردووە.
1988-2001 مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بووە.
2001-2003 بەڕێوەبەری سەنتەری چالاكی گەنجان سەر بە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بووە.
2004-2009 سەرپەرشتیاری هونەری لە چالاكی قوتابخانەكان بووە.
ئێستا مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە.

پێشانگای تایبەتی
1992 یەكەمین پێشانگە لە ژێر ناونیشانی (سیمفۆنیای رەنگ) –سلێمانی.
1993 دووەمین پێشانگە لە شاری نۆرمبێرگ- ئەڵمانیا .
1994 سێیەمین پێشانگە لە سلێمانی و هەولێر.
1997 چوارەمین پێشانگە –گەلەری زاموا –سلیمانی.
1998 پێنجەمین پێشانگە لە ژێر ناونیشانی ( خوایە وەتەن ئاوا كەیت) سلێمانی .
2001 شەشەمین پێشانگە تایبەت بە ئەنفال بۆ شانۆگەری (گۆڕستانێكی بێ گۆڕ) هۆنراوەی شاعیر (قوبادی جەلی زادە) و دەرهێنانی هونەرمەند (حسێن میسری)
2001 حەوتەمین پێشانگە لە سلێمانی .
2006 هەشتەمین پێشانگە –گەلەری سەردەم –سلێمانی .
2010 نۆیەمین پێشانگە لە رۆژی ڤالانتایندا بۆ هونەرمەند (حسێن میسری)
2011 دەیەمین پێشانگە لە شاری هەولێر.
2012 یانزە یەمین پێشانگە لە ئیسپانیا لەتوریخون گەلەری لاكاخادیل ارت – مەدرید.

2012 پێرفۆمانسی (گەمەی شارەكەم) لەیادی شاری سلێمانی، نووسین و دەرهێنان.
2014 دوانزەیەمین پێشانگە لە گەلەری ئەمنە سورەكە – سلێمانی.
2015 سیانزەهەمین پێشانگە (ڕۆ‌حیان سپی تر لە سپی
x ڕەش تر لە ڕەش- سلێمانی.
2016 چواردەهەمین پێشانگە (ئنستلەیشن) لە سلێمانی.
2017 پێرفۆمانسی (گۆماوێكی جوڵاو پڕپڕ لە وشەی وەستاو) لە مەلەوانگەی تەلاری خێزانی- سلێمانی.
2018 پێرفۆمانسی (نامە بۆ كێ بنوسین، بۆ كێی بنێرین، بۆ كێی بخوێنینەوە) لە سەكۆی ئازاد- سلێمانی.
2019 نووسین و دەرهێنانی نمایشی (من لێرەم، ئێوەش لەگەڵمدان) بۆ ژیاننامەی هونەرمەند حسێن میسری لە پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام – كەركوك.
2020 پانزەیەمین پێشانگە لە سەردەمی كۆرۆنادا لە سۆشیال میدیا نمایشكرا.
1983 تا 2021 بەشداری (69) پیشانگەی هاوبەشی كردووە لە (سلێمانی، بەغداد، هەولێر، كەركوك، سنە، تاران، ئەڵمانیا، پاریس، كەنەدا، نیویۆرك، لەندەن، هۆڵندا، یابان،كۆریای باشور، ڤینیسیا) كردووە.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ