بەرهەمی تازە؛ بۆتیقای جیاواز، کۆمەڵە وتار؛ زمان، ڕەخنە و ڕوانگەی ئەدەبی

بۆتیقای جیاواز

نووسەر: عادڵ محەمەدپوور

بۆتیقای جیاواز؛ بەرهەمێکی تازە چاپکراوە بە کوردی سۆرانی لە نووسەر عادڵ محەمەدپوور کە دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی هۆرزانە (رستاخیز، هەستانەوە)، پێشکەش بە خوێنەرانی هێژا دەکرێت.

بۆتیقای جیاواز؛ ڕوانینێکی فەننی و ڕەخنەگرانەیە بۆ شاعێران و دەقە ئەدەبی، هزری و زمانییەکان.

ئەم کتێبە سەرجەم دوازدە وتارە دەگرێتە خۆی کە هەڵێنجراوی تەجرۆبە جیاوازەکانی نووسەرە لە بوارەکانی جۆراوجۆردا کە خوێندەوە  و شیکاریی بۆتیقاییان بۆ کراوە.

ئەم بەرهەمە لە لایەن پەخشکاری ئەوینەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 بەشێک لە بابەتەکان:

مەولەوی - نالی، بۆتیقایەکی ئەدەبیی جیاواز

نێزامیی ئەکدەشی و خوێندنەوەی لاپەڕەیەک لە مێژووی کورد

مەستوورە و هێژمۆنیی ئەدەبی دەسەڵات

(ڕەخنە) و (ڕەخنەی ڕەخنە) لە سەر کتێبی طرح یا ڕەوتناسی شیعری هەورامی لە سەرەتاوە تا هەنووکە

بەراوردکاریی ئیستەتیکی و نیشانەیی شیعر و هۆنراوە

دیاردەی کۆن و نوێی شیعر و باسێکی نیشانەناسانەی ئەدەبی

جیاوازییەکانی نێوان دەقیی زمان

 

 

سەرچاوە: ناوەندی نووسەرانی کوردستان