وەزیری رۆشنبیری و و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر پەسەندكردنی یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
دەقی سوپاسنامەكە:
سوپاسنامە
«بەڕێزان:
د. رێواس فائق سەرۆكی پەرلەمان كوردستان.
د. ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
مونا قاوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان.
لیژنەی كاروباری رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.
لیژنەی كاروباری یاسایی.
ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ھەموو فراكسیۆنەكان.
بەناوی خۆم و ئەنجومەنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، سوپاستان دەكەم كە لە كۆبوونەوەی رۆژی 1-3-2022ی پەرلەمانی كوردستاندا، پرۆژە (یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی)تان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرد.
ئەم یاسایە ھەنگاوێكی گرنگە بۆ پاراستنی سامانی بەنرخی بەڵگەنامەكان و ئەرشیفی گەلی كوردستان و بەشانازییەكی گەورەی مێژوویی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دادەنرێت و لە لاپەڕە درەوشاوەو زێرینەكانی مێژووی كوردستاندا تۆمار دەكرێت. دووبارە سوپاس بۆ ھەموو لایەك و ھەوڵەكانت بەرز دەنرخێنین.
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری رۆشنبیری و لاوان».
سەرچاوە: pukmedia