سلێمانی... لەمەراسیمێكدا دوو بەرهەمی ئارام ساڵح بڵاودەكرێنەوە

یەكێتی نووسەرانی كورد لقی سلێمانی، مەراسیمێك بۆ ناساندن و واژووكردنی دوو بەرهەمی رۆژنامەنووس و شاعیری شاری كۆیە ئارام ساڵح لەهۆڵی نووسەران ڕێكدەخات.
مەراسیمەكە كاتژمێر (3:30)ی ڕۆژی پێنجشەممە (3-3-2022) دەستپێدەكات و سەرەتا وتارە پەخشانێك لەلایەن ڕەهبەر سەید برایم-ەوە پێشكەشدەكرێت، پاشان ڤیدیۆیەكی دۆكیومێنتاری هاوكار ڕەنیخانی نمایشدەكرێت و چەند دەقێكی شیعریش لەلایەن ئارام ساڵح-ەوە دەخوێندرێتەوە.

لەبەشێكی دیكەی مەراسیمەكەدا هەریەك لەكتێبەكانی (نەوەك خڕخاڵی خەونت بزرینگێ، پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەكراوە) بڵاودەكرێنەوە.

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ