لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، به هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركوك، پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كارییان بۆ هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی له هونه‌ر دۆستانی شاره‌كه له سه‌نته‌ری رۆشنبیری كرده‌ووه.
لهپیشانگهكهدا 30 تابلۆی شێوه‌كاری نمایشكران، كه گوزارشتیان له پیشه‌وه‌ران و تابلۆی هونه‌ریی شاعیر و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كرد.
هه‌وار فارس، سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، وتی: ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ندنی شێوه‌كار بۆ بیست ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوبراو به‌شێوه‌ی خۆڕسك فێری هونه‌ری شێوه‌كاری بووه. وتیشی: ئامانج له كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌کە خزمه‌تكردنه به هونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركوك، ئێمه‌ش وه‌ك سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی.
سەرچاوە: knew- هێمن ئه‌حمه‌د