تیبینی لەسەر زاراوەی گۆران یان هەورامی

موحەمەد رەشیدی ئەمینی

لە میژوی وشەی گۆران بۆتە داڵغەی ژیان و مەشغەڵەی بیر و هۆشم، لە هەر شوینی چاوم دەكەوت بەو وشەیە بۆ خۆم دەمگوت ئەگەر هەورامیەكان گۆرانن ئەی عەشیرەتی گۆرانەكانی سەر بە قەزای كرماشان كین؟ ، ئەگەر ئەو دوانەش یەك تیرەن بۆچ لە باری زاراوەوە یان دیالیكتەكانی زمانی كوردیەوە بە دوو شیوەی جیاواز ئەدوین، كە هەتا هندیكیان لە یەكتر تی ناگەن .


لە هیچ نووسراوە و سەرچاوەیەكیش‌دا بە جوانی روون نەكراوەتەوە كە گۆرانەكان كین و سەر بە كام تیرەی سەرەكی میللەتی كوردن، ئایا هەورامیەكان بەشی لە گۆرانن یان نا؟ 
لە لایەتریشەوە زۆربەی ئەو نووسەرانە كە ئاماژەیان بە وشەی گۆران كردوە، بی سی ودوو دەستیان ناوەتە سەر میژووی شەرەف‌خانی بدلیسی كە میللەتی كوردی بەم شیوەیە كردوە بە چوار بەشەوە (كرمانج، لوڕ، كەڵهوڕ و گۆران).
كاتی باسی دابەش‌كردنی زاراوەكان دیتە ئاراوە، دەبی دابەشكەر بە جوانی شارەزایی لە سەر تەواوی زاراوەكان و جیاوازیەكانیان هەبی .
بەرواڵەتیكی زانستیانە بۆم روون نەبوەتەوە، ئایا لە كاتی نووسینی شەرەف‌نامەدا گۆرانەكانی ئەمڕۆی ناوچەی كرماشان، هەورامی بون و بە زاراوەی هەورامی دواون یان نا؟، جیگای شەك و گومانیشە كە وا بووبی، لە بەر ئەوەی هەورامیەكان بۆ هەر شوینی چووبون یان راگویز كراونەتەوە هیچ كاتی زاراوەكەی خۆیانیان لە بیر نەبردوەتەوە، وینەیشی هۆزەكانی كەنوڵەیی، شەبەكەكانی موسڵ، عەبدول‌مەلەكیەكانی باكووری ئیران، زازاكانی توركیا، چەند گوند لە ناوچەی بیجار، زەنگەنەیەكانی سەر بە قەزای كەركوك و...ئەگەر هەموی ئەوانەیش بەهەورامی نەزانین ئەوا شیوەی دیالۆكیان لەیەكەوە زۆر نزیكە .
پیش ئەوەی كەسی تاوانبار بكەین، یان دەستی رەد بەو بۆچوونانەوە بنیین با بزانین ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی عەشیرەت یان هۆزی گۆران دەناسرین، كین و سەر بە كام تیرەی سەرەكی میللەتی كوردن ؟
مامۆستا مەردوخ لە میژووی كورد و كوردستانا دەڵیت: (عەشیرەتی گۆران نزیك بە شەش‌هەزار خانەوار یان بنەماڵەیە و لە خۆرئاوای كرماشان‌دا ئەژین، كە دەبنە شەش‌هۆز: قەڵخانی، بی‌بیانی، نیریژی، گەهوارەیی، كانی‌زەنجیری و ریزەهۆیی .)
شوینی ژینگەی ئەم هۆزانەش لە نیوان كرماشان، كرند، شاباد ، و سەلاسوباواجانی‌دایە ، ئەم عەشیرەتە هەر لە كۆنەوە بە دیالۆكی (ئەڕائەڕا) كە سەر بە زاراوەی كەڵهوڕ و لەكییە ئەدوین، و لە كاتی دابەش‌كردنیش‌دا دەچنە ئەو خانەیەوە .
هەتا هەندی لە لیكۆڵەران و نووسەرانی ناوخۆ و دەرەوەش، لە پاڵ ئەوەیدا گۆران و هەورامیەكان بە یەك دەزانن، نەیان‌توانیوە لەو ڕاستیەی خۆیان لادەن، كە ژینگەی عەشیرەتی گۆران لە كویدایە و سەر بە كام تیرەی سەرەكین لە رووی دابەش كردنی زاراوەكانی كوردیدان .
رولنیسون دەڵیت: (لە نزیكی مایەشت‌دا كوردانی دەژین كە سەر بە عەشیرەتی گۆرانن). (كتیبی كوردانی گۆران لاپەڕەی 89) هەر ئەو سەرچاوەیە لە زمانی رویووە دەڵیت: (زۆربەی هۆزەكانی‌تری باشووری كوردستان بە شیوەی گشتی پییان دەوتری لەك) .
مامۆستا موحەممەدعەلی سوڵتانی لە كتیبی ئەیلات و هۆزەكانی كرماشان‌دا دەڵیت: (كاكلەی بناغەی گۆران لایەنگری ئایینی (ئەهلی هەق)ن كە بە زاراوەی كەڵهوڕی كە تایبەتی ناوچەی گۆرانە ئەدوین).
مینورسكی لە وتاری لیك‌دانەوەی خۆرهەلاَتی دووردا دەڵیت: (هۆز یان تیرەی زەنگەنە بی سی و دوو هۆزیكی كورد و زۆربەیان پەیرەوی مەزهەبی عەلیۆلاَهین).
مامۆستا تەوفیق وەهبی دەڵیت: (دانیشتوانی باریكەی رەبات تا خانەقین تیكەلاویكن لە گۆران و كەڵهوڕ). «كتیبی كوردانی گۆران .
ئا. ئارلۆف لە جەستارها، یان بە شوینا گەڕان و لیك‌دانەوەی سەرزەوینی خۆرهەلاَت‌دا دەڵیت: (هۆزی گۆرانەكان بریتین لە كەڵخانی، تفنگی، بی‌بیانی، نرجەكانی و قادرمیروەیسی).
عەلی رەزم‌ئارا : لە كتیبی جوگرافیای ئیران بەرگی پینجەم‌دا دەڵیت: (گۆران یەكی لە بەشەكانی سەر بە شارستانی شابادە كە شوینی جوگرافیایی بەم شیوەیە، لە باكوورەوە تا گەورەدیی سەنجاوی و ناوچەی وەڵەدبەگی و باواجانی، لە خۆرهەلاَتەوە دووبارە بەشی لە سنجاوی و باوەندپووری و شاباد، لە باشوور و خۆئاواوە، بە ناوەندی كرند و پشت تەنگی ئەژدەها)دیاری كردوە.
لەم بۆچوونانەدا زۆر شتمان بۆ دەرئەكەوی، یەكەم ئەوەیە كە جوگرافیای ژینگەی عەشیرەتی گۆران لەكویدایە، دووهەم بە یەك زانینی عەشیرەتی گۆران و هەورامی، سیهەم بە یەك زانینی زاراوەی كەڵهوڕ و گۆران، كە وادەزانم تەواوی ئەو تیكەڵ‌كردنانە بەو شیوەیە ئەبی لە رووی بەستی ئاگاداریەوە سەیران بكریت.
ئەوەی ئەمڕۆ ئیمە بە ناوی هەورامی و گۆران دەیان‌ناسین لە دابەش‌كردنی زاراوەكاندا ئەبی بچنە دوو خانەی جیاوازەوە، لە بەر ئەوەی ئەو عەشیرەتەی ئەمڕۆ ئیمە بە ناوی گۆران دەناسرین، ژینگەی جوگرافیائیان دیاری كراو، چەند هۆزیكن و لە ناوچەكانی گەهوارە و كۆزەراند ئەژین و شیوەی دیالۆگ و قسەكردنیشیان (ئەڕائەڕا)یە كە دەچیتەوە سەر بەشی كەڵهوڕی نە هەورامی .
ئەگەرچی ئەكری‌لە روانگایە‌تریشەوە سەیری ئەو رووداوە بكەین و ئەوانیش سەر بە زاراوەی هەورامی بزانین، بەلاَم ئەوەی دەچیتەوە بۆ دەورانیكی زۆر كۆن و بناغەی جیابوونەوەی زمانی كوردی و فارسی، كە پاشان بە هەندی لەو بەڵگە و بۆچوونانەش ئاماژە دەكەین.
ئەو زاراوەش یانی (ئەڕا ئەڕا) لە رابردوودا نووسراوە، یان تیكستی وای نەبووە كە بتوانی‌بەشی باشووری كوردستان لە ژیر دەسەلاَتی خۆی بگریت، تەواوی ئەو نووسەرانەی كە باسی دەسەلاَتی زاراوەی گۆرانەكانیان لە باشووری كوردستان كردووە، ئەو تیكست و نووسراوانەیان خستونەتە بەر دەست كە بە زاراوەی هەورامی نووسراون، ئەڵبەتە هیچ تاوانی نادریتە پاڵ ئەو نووسەرانە، بەو بۆنەیەوە ئەوان هەموویان بە گۆران داناون، بۆ وینە:
ئوسكارمان: لە بەرهەمی گۆران‌دا دەڵیت: (شیوەزاری گۆران زمانیكی سەربەخۆیە و پیك‌هاتووە لە شیوەزارەكانی هەورامی، كەنووڵەیی، باجەلاَنی، ریژاوی، بیوەنجی و گاوارەیی) ئەگەرچی ئوسكارمانیش لیرەدا وەك هەندی نووسەر كە زاراوەی گۆران یان هەورامیان بە زبان داناوە كە ئەوەش لە خۆیدا جیی باس و لیكۆڵینەوەیە كە پاشان ئاماژەیەكی كورتیش بەو دەكەین، لە پاڵ ئەوەش‌دا زۆری لە هۆزەكانی باشووری كوردستانی سەر بە زاراوەی گۆران داناوە.
لە كتیبی كوردانی گۆران لە زمانی رۆژهەلاَت‌ناسی فەرانسەییەوە دەیگیرَیتەوە: (لە كاتی خۆیدا « هیووئار، نووسخەیەكی خەتی بە زمانی گۆرانی لە گەنجینەی ئەیاسوفی دەست ئەكەوی بە ناوی مەنزوومە یان داستانی مەنیژە و بیژەن» كە ئەڵی: (بە زاراوەی گۆرانی نووسراوە) هەتا مامۆستا موكریش كە ئەو مەنزوومەیە بە چاپ گەیاندووە لە پیشەكیەكەیدا ئاماژە بە زاراوەی گۆران دەكات، دیارە ئەو مەنزوومەیەش بەزاراوەی هەورامی نووسراوە و من بەش بەحاڵی خۆم نوسخەیشم لایە .
هەمان سەرچاوە لە زمانی (ابن‌الفلاح) كوڕی فەلاحەوە دەیگیڕیتەوە كە: (لە ناوچەی شارەزوور تا هەمەدان كە سەراسەری بەشەكانی باشووری كوردستانی ئەمڕۆی ئیرانە بە تایبەت ناوەندی كرماشان و ئەردەلاَن، ژینگەی عەشیرەتی گۆرانە).
مینورسكی لە وتاری سنەدا دەڵیت: (زاراوەی هەورامانی بە زاراوەكانی ناوەندی ئیران نزیكە) پاشان پیی لە سەر ئەوەی دائەگری و دەڵیت: (لە زاراوەی هاوسیكانیدا بە تایبەت گۆرانەوە زۆر نزیكە).
لە كتیبی كوردانی گۆران لاپەڕەی 72 لە زمانی (ئاكۆیۆف)ەوە دەیگیڕیتەوە و دەڵیت: (پەیوەندی گۆران و ئەردەلاَنیەكان و بەشەكانی‌تری باشووری كوردستان وەك: جوانڕۆ، مەریوان، هەورامان، كەڵهوڕ، ئەیوان، كەنووڵە و سنجاوی بە شیوەی گشتی دەچنەوە سەر كۆنترین تیرە كە ئەویش گۆرانە).
مامۆستا موحەممەدعەلی سوڵتانی لە كتیبی ئەیلات و هۆزەكانی كرماشان‌دا دەڵیت: (زاراوەی گۆران (هەورامی) كە دەفتەری یارسانەكانی پی‌نووسراوە بە زاراوەی عەشیرەتی گۆران دەناسریت).
ئەوانەی كە ئاگاداری و شارەزاییان لە سەر ئایینی یارسانی و دەفتەر و نووسراوەكانیان هەیە بەوەی دەزانن كە زۆربەی ئەو دەفتەرانە بە زاراوەی هەورامی نووسراون كە لیرەدا مامۆستا سوڵتانیش گۆرانی (هەورامی) داناوە .
من لەوەی هەورامیەكان گۆران بن یان نا پی‌ داناگرم، بەوەش دەزانم كە هەمووی ئەو تیرە و هۆزانە سەر بە میللەتی كوردن و هیچ‌كەسی ناتوانی لیكیان جیا كاتەوە .
بەلاَم لیرەدا باسی دابەش‌كردنی زاراوەكانی زمانی كوردییە هەتا ئەگەر ئەو دابەش‌كردنەی شەرەف‌خانیش دروست بی، چۆن جافەكان و دانیشتوانی مەریوان كە سەر بە كرماجی ناوەڕاست یان سۆرانن و گۆرانەكان كە سەر بە زاراوەی كەڵهوڕن و هەورامیەكان كە سەر بە زاراوەی ماچۆن هەموویان كردوون بە چوار بەش یانی ، كرمانج ، لوڕ ، كەڵهوڕ، وە گۆران ، كەبەم شیوەیە بەشیكی هەرە زۆری كورد كە بریتی لە رۆژهەلآت، رۆژئاوا وە باكوور، كردونی بە یەك زمان كە چی بەشی باشوەری كردوە بە سی زمان ؟ ئەگەرچی من بەش بەحاڵی خۆم باوەڕم بەزمان بونی ئەوانە بە شیوەی جییاواز نین ، كەچی ئەویش خۆی بۆچونیكەو ئیمەش هەر وەك خۆی دەینوسینەوە .
بۆ ئەوەی جوانتر روونی كەینەوە ئەو هۆزانەی كە بە زاراوەی كەڵهوڕی و هەورامی ئەدوین بە شیوەی جیاواز دەیان‌نووسین تا روون بیتەوە كە ئەو هۆزانە لە كاتی دابەش‌كردنی زاراوەكان‌دا بە كام تیرەی سەرەكی كورد نزیك و دەچنە كام خانەوە .
زاراوەی كەڵهوڕی: كە بە زاراوەی (ئەڕا ئەڕا) دەناسریت بریتین لە: كەڵهوڕ، لەك، گۆران، سنجاوی و فەیلی .
زاراوەی هەورامی: كە بە زاراوەی (ماچۆ) دەناسریت بریتین لە هەورامی تەخت، لەهۆن، ژاوەرۆ، كەنووڵەیی و باجەلآنی و كاكەیی، هەتا ئەكری شەبەك و زازاكانیش بەشی لە زاراوەی هەورامی بزانین.
لیرەدا ئەبی بگەڕیین بە شوینی هۆكاری تیكەلاَوی ئەو دووعەشیرەتە، لە بەر چی زۆربەی نووسەران و لیكۆڵەران بە یەكیان زانیون.
یەكەم : ئەوانەی لە سەر رەوتی زاراوەو زمانە كۆنەكانی پیش هاتنی ئیسلام لە باشووری كوردستان كاریان كردوە باوەڕیان لە سەر ئەوەیە كە زۆربەی ئەو ناوانە سەر بە زاراوەی گۆرانە، كە ئەویش پاش ماوەی زمانی ئاویستایی و پاشان پەهلەوی بووە ، كەهەرلەم وتارەدا ئاماژە بەچەند بابەتی لەم بوارەش ئەكەین .
دووهەم : ئەو بەڕیزانەی كە شارەزای ئەم بوارەن باوەڕیان بەوە هەیە كە زۆربەی هۆزەكانی عەشیرەتی ئەمڕۆی گۆران سەر بە ئایینی یارسانین كە مامۆستا سوڵتانیش بە جوانی ئاماژەی بەوە كردووە. ئەو ئایینە، جیا لە ئایینی ئیسلامە و بەشیكە لە ئایینی كۆنی كوردانە.
ئەو نووسەرانەیش بەتایبەت نووسەران و لیكۆڵەرانی دەرەوە كاتی ریگایان كەوتوەتە ئەم ناوچەیە، لەوەیدا ڕاماون كە چۆن ئەم عەشیرەتە لە نیو قوڕنەی موسڵمانان هەر وا لە سەر بیر و باوەڕی كۆنی خۆیان ماونەتەوە و موسڵمان نەبوون .
لەم ڕوانگایەوە دەستیان داوەتە لیكۆڵینەوەی ئەم بابەتە، بەوەی دەزانین كە زۆربەیان لە سەر ئەم باوەڕە یەك دەگرنەوە، كە ئەمانە سەر بە عەشیرەتی گۆرانن .
پاش ئەوەی گەڕاون بە شوین نووسراوە، یان تیكستی لەسەر ئەو بیر و باوەڕە، هەروا لە پیشدا ئاماژەمان بەوەش كرد، زۆربەی تیكست و نووسراوەكان لە نیو دەفتەری یارسانیەكاندا بە ناوانی دەفتەرە گەورە، دەفتەری پەردیوەر، دەفتەری سەرەنجام، دەفتەری شندروی، دەفتەری باباناوس، دەفتەری شاخۆشین و..... بە زاراوەی هەورامی نووسراون، پاشان لە بەر بەستی ئاگاداری لەو دوو زاراوەیە و بوونی سوڵتان سەهاك لە ناوچەی هەورامان‌دا كە زیندووكەرەوەی ئایینی یاری بوو لە دەس‌كەوتی لیكۆڵینەوەی مەیدانی‌دا، كاتی دابەش‌كردنی ناوچەكانی كوردستان بە گویرەی زاراوەكان، ناوی گۆرانیان بۆ ئەم بەشە داناوە. ئەڵبەت ئەمە تەنها بۆچوونیكە ئەوەش وەك ئەوەیە بڵین، زمانی قورئان كە عەرەبییە و بۆ ماوەیەكی دریژخایەن زۆربەی میللەتی كورد بەو زمانە یانی (عەرەبی) خویندنەوەیان دەس‌پی‌كردووە و شیعر و نووسراوەی زۆریشی لە شوین بە جی‌ماوە بڵین زمانی كوردیە، ئەگەرچی ئەو زاراوەیە و ئەم زمانە كەچی لە رووی ئایینیەوە ئەو بۆچوونە لە یەك نزیكە ، كەئەوەش لە خۆیدا هەرمانیكی نەشود و دوور لە باوەڕە .
بەس لیرەدا ئەوەمان بۆ دەرئەكەوی و ئەكری كە وا بڵیین ، كە یەكی لەوهۆكارانەی تیكەلاَوی ئەو دوو عەشیرەتە كە زۆربەی نووسەران و لیكۆڵەرانی ناوخۆ و دەرەوە بە یەكیان زانیون، نووسراوەی دەفتەرەكانی یارسانی بووە، كە بە زاراوەی هەورامی نووسراون و بە گۆرانیان لە قەڵەم دراون . ئەمەش هەڵەیەكی گەورە بووە لە دریژایی میژوودا بە تایبەت لە سەدەی 18 بەم‌لاوە هەر دەم لە لایەن زۆربەی نووسەرانی ناوخۆ و دەرەوە بی لیكۆڵینەوە و لیك‌دانەوە پات كراوەتەوە .
هەروا كە وتمان لە چۆنیەتی دابەش‌كردنی زاراوەكانی زمانی كوردی زاراوەی هەورامی بە (ماچۆ ماچۆ) و زاراوەی عەشیرەتی ئەمڕۆی گۆران بە (ئەڕا ئەڕا) دەناسرین كە لە باری فونوتیك و دیالۆگەوە جیاوازی زاراوەیان تیدا بەدی ئەكری و دەچنە دوو خانەی جیاوازەوە .
جیگای خۆیەتی ئەوەش بڵیین زۆری لەوانەی بە زاراوەی كەڵهوڕی و كرماجی ناوەڕاست یان سۆرانی دواون توانیویانە هاسان بە زاراوەی هەورامی بخوینن و بنوسن، ئەمەش لە خۆیدا بۆ ئەو دوو هۆكارەی هەڵ ئەگەڕیتەوە. یەكەم زاراوەی هەورامی زمانی ئایینی بەشیكی زۆر لە هۆزەكانی گۆران و لەك بووە. دووهەم بۆ ماوەیەكی دریژخایەن زمانی ئەدەبی بەشیكی گەورەی كوردستانی ئەم‌دیو و ئەو دیو یانی ئەردەلاَنی و بابانیەكان بووە .
لیرەدا دووبارە ئەو پرسیارە خۆی دەنوینی كە ئایا هەورامیەكان لەو عەشیرەتەی كە ئەمڕۆ بە ناوی گۆران دەژمیردرین بوون یان گۆرانەكان لە بناغەدا هەورامی بوون، هەموویان بە گۆران لە قەڵەم داون، بە پیوەری هەندی بەڵـگە و بۆچوونی بەراوردكاری هەورامیەكان لە دریژایی میژوودا خاوەنی شارستانیەت و یەك‌جی‌نشین بوون، زاراوەكەشیان یەكی لە نزیك‌ترین پاش‌ماوەی زمانی ئاریاییەكان یان ئایرین واچەكان بوو كە پاشان ئاماژە بەو بەڵـگە و سەرچاوانەش دەكەین .
واسیلی نیكتین : بەرپرسی سەفارەتی رووس لە ئیران، لە كتیبی كورد و كوردستان لاپەڕەی 475دا دەڵیت: (زەنجیرە نووسراوەیەكی ئەدەبی لە ئایینی عەلیولاَهی‌ دا بە كوردی گۆرانی هەیە بە ناوی «سەرئەنجام») هەروا لە لاپەڕەی 476دا دەڵیت: (عەشایری كورد وابەستە بە ئایینی عەلیولاَهی «ئەهلی هەق» عەشیرەتی جیابووی كەڵهوڕەكانن كە بریتین لە سەنجاوی و ناوەرۆكی هۆزی گۆران. بیژگای ئەوانەی لە دەوروبەری پەردیوەردا ئەژین).
یەكی لەو شتانەی كە ئاغەی نیكتین لیرەدا بۆ ئیمەی دەرئەخات ئەوەیە، راستە لە‌باری ئایینیەوە لە گەڵ هۆزەكانی پەردیوەری هەوراماندا یەكیكن كەچی لە باری دابەش‌كردنی عەشیرەتیەوە لە یەك جیان. یەكیتر لەو خالاَنەی لە بەرچاوی نەگرتووە هەندی لە هۆزەكانی عەشیرەتی لەكن لە نزیكی سەحنەدا كە ئەوانیش سەر بە ئایینی یارسانین، یان بە واتەی ئەوان عەلیولاَهی، دەفتەری سەرئەنجامیش بۆ هەموان روونە بە زاراوەی هەورامی نووسراوە نە كەڵهوڕی و گۆرانی ئەمڕۆ .
مامۆستا خەزنەدار لە میژووی ئەدەبی كوردی لاپەڕەی 87دا لەم بارەیەوە دەڵیت: (زاراوەی گۆران بۆ كۆمەڵیك هۆز و عەشیرەت بەكار دەهینریت، لە شاخەكانی لای باكووری ریگای بەغداد كرماشانەوە لە سەر رووباری سیروان و ناوچەی هەورامانی لەهۆن و هەورامانی تەخت دەژین.
دیارە مامۆستا خەزنەداریش هەر ئەوەمان بۆ پات ئەكاتەوە، كە هەورامی و كەڵهوڕ و گۆران و سەنجاوی و وەڵەدبەگی و جاف و لەك هەموویان گۆرانن، بەو بۆنەیەوە ئەو ناوەندەی ئەو باسی كردوە تەواوی ئەو هۆز و عەشیرەتانەی تیدایە.
ئەگەر ئاوا بی، ئەبی زمانی كوردی بە گشتی بكری بە دسی زاراوەی كرمانجی و گۆران و لوڕ، هەتا ئەگەر واش بیت ئەبی جافەكان و وەڵەدبەگیەكان لەوانە جیا بكەینەوە. ئەگەرچی هەندی لە نووسەران كرماشانیان وەرگرتوو لە كرماجان دادەنین، كە ئەوە لە خۆیدا باسیكی جیاوازە و لیرەدا شوین ئەوەمان نییە، بەس بە بڕوای من هیچ بیرمەندیكی عیلمانی ناتوانی لە كاتی دابەش‌كردنی زاراوەكانی زمانی كوردی تەواوی ئەوانەی لەو ناوچانەدا ئەژین بە یەك زاراوەیان بزانیت.
هەروا لە پیش‌دا وتمان ئیمە دەستی رەد بەو بۆچوونانەوە نانیین كە هەورامی گۆران نییە ، بەلاَم كام گۆران ئەگەر مەبەست ئەو چەند هۆزەی بیت كە لە ناوچەكانی گەهوارە و كرند و كۆزەراندا ئەژین ئەوا بی‌شك دەڵیین كە هەورامی سەر بەو عەشیرەتە نییە، بەلاَم ئەگەر مەبەست لە زاراوەی گۆران بە واتەی موسڵمانەكان پاش‌ماوەی ئەو زمانە كۆنەی ئیرانیەكان بە ناوی گاوران یان گەبران، ئەوا ئەتوانین بڵیین راستە، بۆ ئەویە باش روونی كەینەوە با لە روانگایە‌ترەوە سەیری ئەم رووداوە بكەین.
یانی هەورامیەكانیش بە گۆران بزانین، ئەوەش تەنها لەم روانگاوە دەكریت كە باوەڕمان بەوەش بیت.
پاش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئسلام بۆ ناوچەكانی كوردستان بەتایبەت هەورامان، هەندی لە سەر ئەو باوەڕەی خۆیان ماونەتەوە تا ماوەیە پاش ئیسلامیش پاریزگاریان لیوە كرد كە ئەو باوەڕەش بریتی بووە لە ئایینی زوردەشتی و زروانی و یارسانی .
لە بەر نزیكایەتی زاراوەی هەورامی لە زمانی ئەویستایی و پەهلەوی موسڵمانەكان بە هەورامیەكانیان وتووە، زمانی ئەمانە سەر بە زمانی گاوریان گەور یان كافرەكانن كە هەموویان مانای نائیسلام دەگەیەنی بە مرووری زەمان گاور بووە بە گەور و گەوریش بووە بە گۆران، كە مامۆستا هەورامانی لە وتاری گۆرانەكاندا بۆچوونیكی وای لە روانگای زمان‌ناسییەوە هەیە كە دەڵیت: (وشەی گەور بەرەو گۆر رۆیشت و كویەكەیشی بوو بە گۆران). دیارە هەورامیەكان تا سەردەمی سوڵتان سەهاك یان سوڵتان ئیسحاق زۆر پابەندی ئایینی ئیسلام نەبوون بۆیە لە سەردەمی سوڵتان‌دا پەردیوەر یەكی لە گەورەترین شارەكانی ئەو سەردەمەی هەورامان دەبیتە مەكۆی زیندوو كردنەوەی ئایینی یاری، پاشان كە هەورامیەكان بە بیر و باوەڕیكی راستەقینە ئایینی ئیسلام پەسەند ئەكەن دەبنە پاڵ‌پشتی بۆ ئەو ئایینە، پاشان ئایینی یاری وردەوردە لە ناوچەی هەورامانا بەرەو ناوچەكانی گەهوارە و كرند راگویز دەكریتەوە كە جیا لە گوندەكانی هاوار و دەرەتووی هیچ لایەنگریەكیان لە هەوراماندا نامینیت .
جا ئەگەر هاتو لەم روانگایەوە وشەی گۆران هاتبیتە ئاراوە دەكریت بڵیین لە پیش‌دا گۆران بە هەورامیەكان وتراوە و پاشان ئەو عەشیرەتەی كە ئەمڕۆ پی دەوتری گۆران ئەو ناوەیان پی‌بڕاوە .
ئەڵبەتە بۆچوونیك كە لە سەر ناوی گۆران هەیە، لەبەر ئەوەی سەرچاوەكەی بە زمانی ئەڵمانیە و وەرنەگەڕاوەتەوە سەر زمانی كوردی یان فارسی كەمتر كەڵكی لی وەرگیراوە و كەوتوەتە بەر لیكۆڵینەو. ئەویش بۆچون و نووسراوەی نووسەریكی پیش زایینە بە ناوی ئسترابۆن لە كتیبی زاراوەكانی گۆران‌دا بە نووسینی (كارل هدنگ) نووسەری ئەڵمانی دەڵیت: (زاراوەكانی بەشی گۆران بریتین لە كەنووڵەیی، هەورامان و باجەلاَنی) پاشان لە سەر وشەی گۆران دەڕوات و بە لیك‌دانەوە و لیكۆڵینەوەیەكی زانستیانە بەو قەناعەتەی ئەگات كە گۆرانەكان یەكی لە كۆنترین عەشیرەتەكانی ناوچەی كوردستان بوون، بۆ ئەوەی بۆچوونەكەشی جیی باوەڕ بیت دوو وینەمان بۆ دەخاتە بەرچاو، یەكەم دەڵیت: (لە سەرەتای پیك‌هاتنی دەسەلاَتی ئەردەلاَنیەكان هیزیكی گەورەی گۆرانیان پیك‌هیناو بە ناوی كلاَوسپیەكان، ئەوەش بەوبۆنەیەوە بوو كە ئەو هیزە لە جۆری كلاَوی ئاسنی سپی كەڵكیان وەر ئەگرت، هەر ئەو تایبەت‌مەندییە لە هیزی كوردەكان و فارسەكان كە ئەوانەیش لە جۆرە كلاَویكی سوور و ڕەش كەڵكیان وەر ئەگرت جیا دەكرانەوە. وینەی كلاَوەكانیش هەر لەو سەرچاوەیەدا هەیە.
ئسترابۆن لە كتیبی زاراوەكانی گۆران‌دا بە نووسینی (كارل هدنگ) نووسەری ئەڵمانی دەڵیت: (زاراوەكانی بەشی گۆران بریتین لە كەنووڵەیی، هەورامان و باجەلاَنی) پاشان لە سەر وشەی گۆران دەڕوات و بە لیك‌دانەوە و لیكۆڵینەوەیەكی زانستیانە بەو قەناعەتەی ئەگات كە گۆرانەكان یەكی لە كۆنترین عەشیرەتەكانی ناوچەی كوردستان بوون، بۆ ئەوەی بۆچوونەكەشی جیی باوەڕ بیت دوو وینەمان بۆ دەخاتە بەرچاو، یەكەم دەڵیت: (لە سەرەتای پیك‌هاتنی دەسەلاَتی ئەردەلاَنیەكان هیزیكی گەورەی گۆرانیان پیك‌هیناو بە ناوی كلاَوسپیەكان، ئەوەش بەوبۆنەیەوە بوو كە ئەو هیزە لە جۆری كلاَوی ئاسنی سپی كەڵكیان وەر ئەگرت، هەر ئەو تایبەت‌مەندییە لە هیزی كوردەكان و فارسەكان كە ئەوانەیش لە جۆرە كلاَویكی سوور و ڕەش كەڵكیان وەر ئەگرت جیا دەكرانەوپیشدا وتمان زاراوەی هەورامی پاش‌ماوەی زمانی ئەویستایی و پەهلەوییە، بۆ ئەوەی باوەڕمان بەم بۆچوونەش هەبی ئاماژە بە هەندی‌بەڵـگەی میژووییی و ئەو تیكست و نووسراوانەی لەم بابەتە دەكەین.
یەكەمین بەڵـگە بۆ ئەم بۆچوونە یەكی لە قەواڵە كۆنەكانی هەورامان، كە مامۆستا موعین لە پیشەكی فەرهەنگی موعین لاپەڕەی 31دا دەڵیت: (كتیبەكانی پەهلەوی كە زیاتریان لە سەری ئاساری زوردەشتی نووسراون شیوەی نووسینیان هەر ئەوەیە وەك دینكرت، بندهش، داتستان، دینیك، ماتیكان، كارنامەی ئەرتەخشیر بابەكان، درخت ئاسوریك و...) كە كۆنترین وینەی ئەم نووسراوانە بەڵـگە یان قەواڵەیەكە لە هەورامانی كوردستان دۆزراوەتەوە كە ئیستا بۆمان دەركەوتووە بە زمانی(پارتی) پەهلەویە).
لیرەدا ئەوەمان بۆ د ەرئەكەوی كە زمانی پەهلەوی پیش زایین لە ناوچەی هەورامانا خاوەنی دەسەلاَت بووە، مامۆستا جەماڵ نەبەز لە وتاری لیكۆڵینەوەی زمانی كوردی‌دا دەڵیت: (بە بیر و باوەڕی من ئەویستا یەك سەرچاوەی كوردییە). كە ئەوەش پاش لیكۆڵینەوە و لیك‌دانەوەیەكی زانستی زمان‌ناسی د ەگا بەو قەناعەتە.
یان مامۆستا حەمدولاَی مستۆفی لە میژووی گوزیدەدا، كاتی هاتنی موسڵمانەكان بۆ ناوچەی قەزوین دیڕە شیعریكی ئەو سەردەمەمان بۆ دەنوسیت كە بی‌شك بە زمانی پەهلەوی یان فەهلەویاتە كە هیچ بیرمەندی لە هەورامی كۆن جیای ناكاتەوە. ئەوەش شیعرەكەیە:
نە موسڵمان بیم نە گزیەت مەدەیم بشی ئەو مەكە شی كاما برەیم
ئەو كاتە موسڵمانەكان پیشنیار ئەكەن بە دانیشتوانی قەزوین یان موسڵمان بن یان جزیە بد ەن، ئەوانیش بەو دیڕە شیعرە جوابیان ئەدەنەوە كە ئیمە نە موسڵمان ئەبین نە جزیەش ئەدەی، ئیوە بڕۆنەوە بۆ مەكە و ئیمەش لە جیی خۆمان دەبین .
لە كتیبی كورد و كوردستانی مامۆستا بۆرەكەیی لاپەڕەی 177 لەم بارەیەوە ئاوا دەڵیت: (ابن خوردادبە، یان كوڕی خوردادبە و چەند جوگرافیازانیكی كۆن سەرزەوینی پەهلەوی زوانەكانیان بە «بیلادوالبهلوبین» ناو بردووە، یانی ئەو شارانەی كە پەهلەوی زمانن، كە ئەم ناوە تا چەند سەدە پاش هاتنی ئیسلام وردە وردە لە سەرچاوە عەرەبیەكانا بووە بە «الجیبال» پاشان بە ناوی هەورامان ناوبانگی دەركردووە) ئەگەرچی ئەم بۆچوونە جیی سرنج و لیكۆڵینەوەی زیاترە لە بەر ئەوەی هەورامان پیش ئەوەش بە ناوی ئورمەن یان ئورامین ناوی لی‌براوە .
مامۆستا حیرەتی سەجادی لە كتیبی «پارسی‌گویان كرد» لە زمانی ئەحمەدی كەسرەویەوە دەیگیڕیتەوە و دەڵیت: (تەواوی هۆزەكان لە خۆرئاوای ئیران هەر لە سنووری ئاسیای بچووك تا خاكی فارس و كرمان كە تییدا ژیاون، لە سەرەتای هاتنی ئیسلام، جگە لە ناوی كورد هیچی‌تریان نەبووە، هەروەها بە پیوەری ناوچەكان زوانەكەشیان پەهلەوی ئەشكانی یان ساسانی بووە).
مامۆستا ئەردەشیری كەشاوەرز لە وتاری (زاراوەی گۆران یان هەورامی) لە زمانی موحەممەدی مورتەزایی لە رەسالەی زمانی كورد و زاراوەكانی ، دەیگیڕیتەوە و دەڵیت: (باستانی‌ترین یان كۆنترین زاراوەی كوردی زاراوەی هەورامییە كە لە ناوچەكانی هەورامانی لەهۆن و تەخت‌دا رەواجی هەیە).
ئەوەش بڵیم مامۆستا كەشاوەرز لە سەرتاسەری ئەو وتارەیدا زاراوەی هەورامی وە گۆرانی بە كار بردووە. ئیدی نازانم لەبەرچی، ئایا ئەوانەی بە دوو زاراوەی جیاواز داناون كە «واو»ی (رەبتی)یان پەیوەندی بۆ بەكار هیناوە؟ یان ویستوویەتی ئەوانە بكا بە یەكی، ئەگەر یەك بن ئیدی «واو»ی رەبتی ناوی، دەبوایا (هەورامی، گۆران)ی بنوسی بایا.
وینەیەتر بۆ ئەم بۆچوونە، شیعری ئاتران یان هورمزگانە، كە ئەویش لە سەرەتای هاتنی ئیسلام بۆ‌ كوردستان بەتایبەت ناوچەی هەورامان كە بە شیوەی هەورامی كۆن نووسراوە و لە بەر ئەوەی هەمووكەس ئاگاداری لەو شیعرە هەیە و زۆریش پات بوەتەوە ئیدی من لیرەدا بە پیویسیتی نازانم دووبارە بینووسمەوە، ئەگەرچی هەندی كەس دوودڵن لە سەر هەبونیكی میژویی ئەوشیعرە ئەوەی ئیدی بە میژو نوسانو لیكوڵەران دەسپیرین .
ئەو بەڵگە و بۆچوونانە بە راشكاوی ئەوەمان بۆ روون ئەكەنەوە كە زاراوەی هەورامی ئەمڕۆ پاش ماوەی ئەویستایی و پەهلەوییە كە وینەی‌تری زیندووی ئەتوانین لە نیو ئەویستادا، واژە و دیڕی هەورامی زۆری تیدا بدۆزینەوە كە ئەمڕۆش ئیمەی هەورامانی هەروەك خۆیان بە هاسانی بیانخوینینەوە .
دیارە پاش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەو زمانە بەرتەسك بوەتەوە و لە بەر هەندی هۆكاری جوگرافیایی و تایبەتمەندی هەورامان لەو ناوچەیەدا زیاتر لە شوینانی‌كە پاریزگاری لیوە كراوە، ئەڵبەت هەرئەم زمانە یانی پەهلەوی لە ناوچانی وەك شەبەكەكانی موسڵ زازاكانی كوردستانی باكوور و هەروەها چەند گوندیك لە نزیكی ساوە و روودباری ئیرانا بە شیوەیەكی زۆر كەم پاریزگاری لیوە كراوە .
هۆكاری ئەوەش لە هەورامان زیاتر لە شوینەكانی‌تری كوردستان و ئیران پاریزگاری لیوە كراوە، ئەمانە بوون: یەكەم بافتی سرووشتی و جوگرافیایی هەورامان كە لە زۆربەی هیرشی داگیركەران پاریزراوە، لە بەر ئەوەی شوینیكی ئابووری و بەدەسەلاَت نەبووە، كەمتر كەوتوەتە بەر هیرشی داگیركەران.
دووهەم: هەورامیەكان لە دریژایی میژوودا یەك‌جی‌نشین یان باشتر بڵیم خاوەنی شارستانیەت و نیشتە‌جی بوون، وەك تیرەكانی‌تری میللەتی كورد نەبوون لە بەر كۆچەری و هاتوچۆ و تیكەلاَوی لە گەڵ هۆزەكانی‌تردا زیاتر خۆیان لە دەس بدەن .
سیهەم: هەورامان بە بۆنەی یەك‌جی‌نشینی و جوگرافیایی مەڵبەندی بووە بۆ پەنابەران و هەركەس لە هەرشوینیكەوە دەكەوتە بەر گوشار،‌ بە تایبەت لایەنگرانی ئایینیكۆنی ئیرانی، ‌بەرەو هەورامان هەڵ هاتوەو و لەویدا مانەتەوە كە بنەماڵەكانی هەورامانی تەخت وینەیەكن بۆ ئەم بۆچوونە.
بەم بۆنەیەوە هەورامان لە هەموو شوینیكی‌كە زیاتر توانیویەتی پاریزگاری بەشی لەو زمانە كۆنەی ئایرین واچەكان بكات. بۆ ئەوەیە ئەگەر ئەمڕۆ باوەڕمان بەوەی هەبی كە زاراوەی هەورامی یەكی لە كۆنترین زاراوەكانی زمانی ئاریائییەكان یان ئایرین واچەكان بووە بی‌جی نییە .
بۆ نزیكایەتی زاراوەی هەورامی كە بە زاراوەی (ماچۆ ماچۆ) دەناسریت لە گەڵ ئایرین واچەكاندا، مامۆستا هەورامانی لە كتیبی فەرهەنگی ئایرین واچەكان‌دا، باسی ئەوەی ئەكا و بە شیوەیەكی زمانەوانی لیكی داوەتەوە، لە بەشیكی ئەو لیك دانەوەیەدا ئاوا دەڵیت: (ئەم فەریزە یە (واچە واچ)ە، بە واتایەكی دی، كە مەبەست بە دستەوەدانی ناوی شیوازیكە كە (رەگی)، یا خود قەدی (واچە)ی زۆری تیدایە ئەویش شیوە زاری (ماچۆ)یە). هەر ئەم شیوەزارە لە دریژایی میژوودا هەروا كە وتمان بە پیوەری ئەو بەڵـگە و بۆچوونانە، نزیكایەتی زۆری لە گەڵ زمانی ئەویستایی و پەهلەویدا هەیە. لە زۆر شوینا بە پەهلەوی و فەهلەویات و ئورامین و ئەهورایی و هەورامی و هەورامانی ناوی لی‌براوە، جا ئەگەر هاتو ئەم زاراوەیەمان لە گەڵ زاراوەی ئەو عەشیرەتەی كە ئەمڕۆ بە ناوی گۆران دەناسرین بە یەكی بزانین، وادەزانم شتیكی درووست نەبی و دوور لە باوەڕە، ئەمە لە لایەكەوە، لە لایەتریشەوە هەر ئەم نزیكایەتیەی زاراوەی هەورامی لە گەڵ زمانی كۆنی ئاریاییەكان بۆتە هۆی سەرلی‌شیواوی زۆربەی نووسەران و لیكۆڵەران ئەوەی پات بكەنەوە كە زاراوەی هەورامی یان گۆران كوردی نییە و سەر بە زمانی فارسییە، یان زمانیكی سەربەخۆیە، ئیدی ئەوەی لیك نادەنەوە كە زمانی فارسی ئەمڕۆ سەر بە كام زمانی كۆن بووە،وەیان هەتا ئەوەی كەئەمڕۆ ئیمە بە ناوی زمانی كوردی پیی دەنوسین سەرەتا سەربەكام زمانی كۆنی ئەم ولآتە بووە، ئایا ئەوانیش ناچنەوە سەر زمانی ئاریاییەكان؟
یان راستە زاراوەی ئەمڕۆی هەورامی كەرەسەی پیویستی زمانیكی لەباری فونوتیك و دەستووریەوە تیدا بەدی ئەكریت، ئەوەش ئەوەمان پی‌ناگەیەنی كە ئەمە لە زمانی كوردی جیایە و زمانیكی سەربەخۆیە، ئەوەلە خۆیدا دەوڵەمەندی زمانی كوردی رائەگەیەنی كە هەتا زاراوەكانیشی تا رادەی زمانی توانایان تیدا بەدی دەكریت، نە ئەوەی هەر وترا زمانی هەورامی چ ویژەر و چ خوینەر وابزانن كە ئەمە زمانیكی جیا لە كوردیە ، دە باشە ئەگەر هەورامیەكان كورد نین ئیدی كی كوردە؟
لە كۆتایی‌ دا ئەو بۆچوونەی كە لیرەدا دەرم‌بڕیوە بۆ ئەوەی نەبووە كە هۆزی یان عەشیرەتی بە كەم‌ دەس و یەكیتر بە بالاَدەس بزانین، هەروا لە پیش‌دا وتم مەبەست روون كردنەوەیەكی میژووییە و دەبی بەوەش بزانین كە هەموان كوردین و خاوەنی یەك زمان و یەك نەتەوەین.
لە روانگایەتریشەوە ناتوانین بەلای ئەوەش‌دا بی‌لایەن بین كە یەكی لەو عەشیرەتانەی وا توانیویەتی بە شیوەیەكی زۆر جوان پاریزگاری بەشیكی زۆر لە زمان و فەرهەنگی نەتەوەیی و كوردی بكات عەشیرەتی گۆران و هۆزەكانی‌تری سەر بە ئایینی یارسانی بوون، كە هەر لە كۆنەوە بەشیوەی شیعر و هونراوە و پەخشانی، ئاینی و كۆمەلاَیەتی، ئەدەبی، هەنگاویكی وایان بۆ مانەوە و پاریزگاری بەشیكی زمانی كوردی هەڵگرتووە، كە جیگای دەس و پەنجەیان هەتا دونیا دونیایە دیارە و جیگای ریزو سپاسیشن .

سەرچاوەكان:

كورد و كوردستان مامۆستا مەردوخ (جەلدی 1و2 ناوەندی بلآوكەرەوەی غەریقی سنە ساڵی 1351 هەتاوی)
كورد و كوردستان مامۆستا بۆرەكەیی،ناوەندی بلآوكەرەوی ئاتیەساڵ 1378 هەتاوی
كورد و كوردستان واسیلی نیكتین (وەرگیرانی موحەمەدی قازیناوەند بلآو كەرەوەی كانون
فەرهەنگی ناوەنىی ئاساری موحەمەدی قازی ساڵی 1375 هەتاوی)
كوردانی گۆران ك.ب. ئاكۆیۆف، وەرگیڕانی سیروس ئیــزەدی (ناوەندی بلآو كەرەوەی
هیرمەند چاپی یەكەم 1376 هەتاوی)
وتارەی سنە و گۆران مینورسكی گۆظاری چیستان وكوردانی گۆران وەرگیڕانی سیروسی ئیزەدی
میژووی هەورامان مامۆستا هەورامانی(ناوەندی بلآو كەرەوەی بەڵخ چاپی یەكەم 1380 )
بەرهەمی گۆران ئوسكارمان( وەرگرتو لە كتیبی كوردانی گۆران د- ب- ئاكۆیوف ، وەرگیڕانی
سیروسی ئیزەدی چاپی یەكەم ساڵی 1376 هەتاوی)
فەرهەنگی ئیرین واچ مامۆستا هەورامانی( ئەمینداریەتی رۆشنبیری لاوانی كوردستان سالی1986)
فەرهەنگی موعین د- موحەمەد موعین جەلدی یەكەم ، ناوەندی بلآو كەرەوەی نامن چاپی یەكەم
ساڵی 1385 هەتاوی)
میژووی گوزیدە حەمدولاَی مستۆفی ، ناوەندی بلآو كەرەوەی ئەمیر كەبیری تاران ساڵی 1339 هەتاەی)
میژووی ئەدەبی كوردی مامۆستا خەزنەدار، جەلدی 4 چاپخانەی(الموستەالعراقیە للدعایە ...ساڵی 1984 )
میژووی شەرەف‌نامە شەرەف‌خان بدلیسی ، ناوەندی بلآوكەرەوەی ئەساتیرتاران چاپی یەكەم
ساڵی 1377 هەتاوی)
ئەیلات و تەوایف كرماشاهان مامۆستا حەمەعەلی سوڵتانی، (بەرگی 1و2 ناوەندی بلآو كەرەوەی
موە فەق چاپی یەكەم ساڵی 1372 تاران)
لیك‌دانەوەی سەرزەوینی خۆرهەلاَت ئا. ئارلف ، (ورگیراو لە كتیبی كوردانی گۆران وەرگیرانی سیروسی ئیزەدی )
فەرهەنگ جوگرافیای ئیران جەلدی 5 رەزم ‌ئارا (چاپخانەی ئەرتەش ساڵی 1331 هەتاوی)
وتاری زاراوەی هەورامی یا گۆران مامۆستا كەشاوەرز(گۆظاری ژمارەی 3 اورامان)ی ئیران
وتاری زمانی كوردی جەماڵ نەبەز( وەرگرتو لە وتاری كەشاوەرز گۆظاری اورامان
پارسی‌گویانی كورد مامۆستا حەیرەتی سەجادی ناوەندی بلآوكەرەوی ئیحسان چاپی
یەكەم چاپخانەی پەیام ساڵی1375 هەتاوی )
زاراوەكانی زمانی گۆران (كارل هدنگ )بە زمانی ئاڵمانی كە خوشكە پەروین ئەوچەنى لاپەڕیە بۆ وەرگیڕامەوە ، جیگای خۆیەتی سپاس و پی‌زانین خۆم ئاراستەی خوشكی بەڕیزم پەروین خانمی مەحەممەدوەیسی بكەم بۆ ئەویارمەتیە بەكەڵكەی لە وەرگیڕانی ئەوچەند دیڕەی لە كتیبی كارل هدنگی لە ئەڵمانیاوە بۆ سەر زمانی كورى ، كە ئیمەیش لە هەندی بابەتی لەم وتارەدا كەڵكمان وەرگرت .

سەرچاوە : گۆڤاری ئاوێنە