پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری تایبه‌ت به كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئیسماعیل خه‌یات له مۆزه‌خانه‌ی شاری شاریقه‌ی ئیمارات كرایه‌وه كه یه‌كێكه له مۆزه‌خانه جیهانییه‌كان و ساڵانه بۆ ماوه‌ی مانگێك بۆ دوو مانگ شێوه‌كارێكی جیهانیی هه‌ڵده‌بژێرێت و پێشانگای بۆ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش وه‌كو یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد ئیسماعیل خه‌یات هه‌ڵبژێردرا.
پێشانگاكه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حاكمی شاریقه شێخ سالم بن عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لقاسمی و ئامه‌د عه‌بدولحه‌مید كونسوڵی عیراق و منال عه‌تایه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مۆزه‌خانه‌كانی شاریقه كرایه‌وه. پیشانگاكه، 150 به‌رهه‌می له‌خۆگرتووه و له 14 هۆڵی مۆزه‌خانه‌كه نمایشكراون و
جگه‌له‌مه‌ش مۆزه‌خانه‌كه كتێبێكی 200 لاپه‌ڕه‌یی له‌باره‌ی ژیان و به‌رهه‌می خه‌یات چاپكردووه. شایانی باسه، به هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه ئیسماعیل خه‌یات نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، له‌بری ئه‌و هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ری هاوسه‌ری و هه‌یاس خه‌یاتی كوڕی ئاماده‌بوون.
له‌باره‌ی رێكخستنی پێشانگاكه‌وه، هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه عومه‌ر وتی: به ناوی خێزانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یاته‌وه سوپاس و پێزانینی ته‌واومان هه‌یه بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مۆزه‌خانه‌ی شاریقه بۆ ئه‌و هه‌موو رێز‌و ستایش و گرنگیی پێدانه‌ی به‌خشیانه پێگه‌ی هونه‌ری كوردی له‌ڕێگه‌ی داهێنانه‌كانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خهیاتەوە.
سەرچاوە: knwe-كۆمار عه‌لی