پەیام ئیبراهیم، نوسەرومیدیاكارە، ماوەی ١٣ ساڵە دەنوسێت، خاوەنی پێنچ كتێبی چاپكراوە، سەرەتا بە نوسینی شیعر دەستیپێکردوە و ئێستا چیرۆک و رۆمان دەنوسێت
خاتوو پەیام تایبەت بە ماڵپەری تەوار باس لە نوسین وناوەڕۆكی كتێبەكە دەكات دەڵێت”بیرۆکەی نوسین لەمناڵیەوە لەقۆناغی چواری بنەڕەتی شیعرم دەنوسی هەتا گەورە بونیشم شعرم دەنوسی دواتر دەستم کرد بەنوسینی چیرۆک ، خۆم تەرخان کرد بۆ نوسینی چیرۆک بۆ منداڵانو لەساڵی 2010 چیرۆک بۆ منداڵان دەنوسم ”
دەربارەی ئامانجی لەنوسینی بۆ نەوجەوانان خاتوو پەیام وتی” بیرم لەوە کردەوە دەست بکەم بە نوسینی ڕۆمان بۆ نەوجەوانان ، چونکە بۆ شاییەکی گەورە هەیە لەنەبونی ژانری ڕۆمان بۆ قۆناغی نەوجەوان، بۆیە توانیم وەک ژنێک ، وە یەکەم ژنیش لەم بوارە ئەو ڕێچکەیە بشکێنم یەکەم ئەزمونی نوسینی ڕۆمانم لەمساڵدا بوو
بەناوی (نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر) پاڵەوانی ڕۆمانەکە کیژێکە خەونی گەورەی هەیە لەو قۆناغە ناسکەی تەمەنیدا هەموان خەونەکەی ڕەد دەکەنەوە ، بەڵام ئەو دەیەوێ لەسەر پێکانی خۆی بوەستیت و بەخەونەکەی بگات کە فڕینە و لەدواجاردا ،دوای هەموو ئەو ڕوداوانەی بەسەریدا دێن خەونەکەی دەهێنتە دی ، لەڕۆمانەکەدا بەدور لەهەر بابەتێکی ئایدۆلۆژی و ڕەگەزی و نەتەوەیی ، تەنها ئامانجم پیشاندانی توانای کچە و هاندانیەتی بۆ سەرکەوتن ”.
لەكۆتایدا خاتوو پەیام دەربارەی داهاتوودا بەنیازی چیە دەڵێت ”
لەداهاتودا دەمەوێت بەچیرۆک ڕۆمانی زیاتر خزمەتی منداڵانی کوردو سەرجەم منداڵانی جیهان بکەم و
خەونم ئەوەیە بابەتەکانم بۆ زمانەکانی تر وەربگێڕدرێن ببنە بابەتی جیهانی
سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز
ئا:تریفە حسن
سەرچاوە : گۆڤاری تەوار