كتێبی "دزی ئه‌ده‌بی'' له نووسینی حوسێن به‌فرین چاپ كرا، ئه‌و كتێبه ''دواهه‌مین هه‌ناری دونیا''ی وه‌ك نموونه وه‌رگرتووه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه حوسێن به‌فرین به "وشه"ی گوت، ئه‌م كتێبه و 19 كتێبی تر له ژێر ناونیشانی 20 كتێب بۆ پاراستنی ده‌ستنووس چاپ ده‌كرێن و به‌منزیكانه بڵاو ده‌بنه‌وه.
زیاتر گوتی، ڕه‌نگه ئه‌م كتێبه هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌یدا دیار بێت كه باس له چی ده‌كات، ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له زنجیره‌ی 20 كتێب كه هه‌موویان باس له ڕه‌خنه و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌ندان كتێب و نووسه‌ری كورد ده‌كه‌ن، هه‌ر كتێبێكیشیان نزیكه‌ی 100 دانه‌ی لێ بڵاو دههبێتهوه و تایبه‌تن، بۆیه به‌گشتی و بۆ خه‌ڵكی گشتی بڵاو نابێته‌وه.
ئه‌و له كۆتادا گوتی، ساڵانێكی زۆره بڕوای به ڕۆمان نه‌ماوه، پێشی وایه ڕۆمان درۆیه و ڕۆماننووس كه‌سێكی درۆنووسه، بۆیه به درۆی خه‌یاڵاوی مرۆڤ چه‌واشه ده‌كات تا هه‌ر شتێكی تر، بۆیه ئه‌مه‌ی له‌م زنجیره كتێبانه‌دا به وردی باس كردووه.
حوسێن به‌فرین نووسه‌ره و دانیشتووی سلێمانییه، چه‌ندان به‌رهه‌می چاپكراوی تری هه‌یه.
سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان