دامەزراوەی كەریمی عەلەكە، لەسەر ئەركی د.تەها رەسوڵ، گڵكۆیەكی شایستە و مەراسیمێكی تایبەت بەچلەی كۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی ئەنجامدەدات.
لەڕاگەیەندراوێكدا دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بڵاویكردەوە، كە دوای راوێژ لەگەڵ قەهار گەردی برای مامۆستا عەزیز گەردی، لەسەر ئەركی بەرێز د.تەها رەسوڵ و وەك ئەركێكی ئەخلاقی و پێزانین بەرامبەر بەو بەخششانەی كە مامۆستا عەزیز گەردی پێشكەشی فەرهەنگ و كتێبخانەی كوردی كردووە، دروستكردنی گڵكۆیەكی شایستە بۆ مامۆستا گەردی دەگرێتە ئەستۆ.
هاوكات دامەزراوەی كەریمی عەلەكە لە چلەی كۆچی دوایی مامۆستا و وەرگێڕی كورد مەراسیمێكی شایستە و پێزانینی بەرامبەر بە بەخششەكانی بە كتێبخانەی كوردی و گەورەیی ئەو مامۆستایە سازدەكات.
سەرچاوە: galawej