سود و گرنگی برۆکلی بۆ تەندروستی

برۆکلی سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین K ،C، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، فۆلیک ئەسید، دەبێتە هۆی دروستکردنی کۆلاجین لە جەستەدا، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، ماڵپەری healthline گرنگترین سودە تەندروستیەکانی خواردنی برۆکلی خستوەتەرو.

یەکەم: برۆکلی دژە ئۆکسانە، کاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی تەندروستی جەستە،  شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات، هەروەها سترێس کەمدەکاتەوە و رێگری دەکات لە دروستبونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

دوەم: دژی هەوکردنی جەستەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە دەدات.

سێیەم: رێگری دەکات لە گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان، دژی شێرپەنجەی، مەمک، پرۆستات، گەدە، ریخۆڵە، گورچیلە، میزڵدان، دەجەنگێت.

چوارەم: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژە ئۆکسانە، شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات، بەتایبەتی لەو کەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەمن.

پێنجەم: بە چەندین رێگە یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات، کۆلیسترۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە کە هۆکارە بۆ دروستبونی نەخۆشی دڵ، هەروەها مەترسی جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

شەشەم: کرداری هەرسکردن باشتر دەکات، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە چارەسەری قەبزی دەکات، هەوکردنی قۆلۆن کەمدەکاتەوە.

حەوتەم: چالاکی مێشک باشتر دەکات، رێگری دەکات لە بیرچونەوە بەتایبەتی لە کەسانی بەتەمەندا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی خواکورک