رێكخراوی برەودانی گەنجان (YDO) بەهاوكاری رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (CDO) لە ئێوارە كۆڕێكدا چالاكی ناساندنی سێ كتێب لە نووسینی بابەكر دڕەیی پێشكەشدەكات.
ئێوارە كۆڕەكە سەعات 5ی ئێوارەی پێنج شەممە 16-6-2022 لە باخچەی (CDO) بەڕێوەدەچێت و هەر یەك لە كتێبەكانی (كام رێگا...؟، نەوشیروان مستەفا واهی ئەدوا، لە پایتەختی رۆشنبیری كوردستان-ەوە، بۆ شاری داهێنانی جیهانی) لەلایەن چەند هاوڕێ و هاوخەبات و كەسایەتییەكەوە شرۆڤە لەسەر نووسەر و كتێبەكانی دەكرێت.
سەرچاوە: pukmedia