"ئایا میوان یا کەمئەندام هەیە لە ماڵەکەمان"!!!

 

 

هێلین گەردون

 

ئاگاداری بەرهەمهێنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بین لە ماڵەکانماندا ..

 

 لەوانەیە کەمئەندام لە ماڵەکەماند هەبن و نەیزانین..

دیمەنێک کە لە هەموو ماڵێکدا دووبارە دەبێتەوە:
گەنجێک ،کچ یا کوڕ لە سەرەتای ژیان و لە باشترین تەندروستیدا لە ماڵی دایک و باوکیدا دەژی.

بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و جێگاکەی بەبێ هەڵگرتن یان چاککردن  جێدەهێڵێت، دایکەکە ئەوکارەدەکات.

وە جلەکانی دەگۆڕێت و بۆ شۆردن بەجێی دەهێڵێت، لە هەر گۆشەیەکی ژوورەکەیدا بڵاوبوونەتەوە..دایکەکە ئاگاداری کۆکردنەوەیان و شوشتنیان و ئوتوکردنیان و گەڕاندنەوەی بۆ ژوورەکە دەبێت.

خواردن بە ئامادەکراوی پێشکەشی دەکرێت بۆ ئەوەی پێش یان دوای لەخەو هەستانی بخورێت، بەبێ ئەوەی بە شۆردنی کوپێک یان قاپێک خۆی ماندوو بکات، دایکەکە ئاگاداری هەموو دەرئەنجامەکانی ئەمە دەبێت.

دەچێتە قوتابخانە یان زانکۆکەی ،کەدێتەوە دەخەوێتەوە یان درەنگانێک لە زەنگۆڵەی سناپچات، تویتەر یان ئینستاگرام بەخەبەر دەبێتەوە بەپەلە بۆ هاندی یەکەی ،نەوەک پۆست وهەواڵی وێنەو کۆمێنت ولایکی هاوەڵەکانی لەکیس چووبێ یابچێ !  یان سەیری ئەڵقەی یەک لە دوای یەک لە زنجیرەیەکی نوێ دەکات کە سازکردنی ژەمەکان لەخۆدەگرێت کە بە ئامادەیی پێشکەش دەکرێن، و تەنها ئەوەی پێویستە بیکات "پشوویەک وەربگرێ " و دەستی درێژ بکات بۆ خواردنە بیبات بۆ دەمی ، خودا پاداشتی چاکەی بداتەوە بۆ ئەوکارە.. دوایی خێرا لەبەردەم شاشەی مۆبایل و ئایپاد یان لاپتۆپەکەیدا جیهاد دەستپێدەکاتەوە..

وە هەندێک جار، لە کاتی بەتاڵیدا، ڕەنگە میهرەبان بێت لەگەڵ باقی خێزانەکەی دابنیشێت، بەڵام دوورە لەوەی لەبیری بکات کە بە شاشەی مۆبایلەکەیدا بگەڕێت بۆ ئەوەی ئامادەبێت و نزیک بێت لە هاوڕێکانی کە زۆربەی کاتەکانی لەگەڵیان بەسەر دەبات ، بۆ ئەوەی ئەو خوا نەکات، کۆمێنت و وێنە و کنجکاوییەک لەدەست نادات سەبارەت بەوەی کە ئەوانی تر چی دەکەن.

ئەم میوانەی ئێمە بەشداری لە هیچ بەرپرسیارێتیەکی ماڵدا ناکات و بەشداری ناکات، تەنانەت بە شتێکی بچووکیشەوە. ماڵ وژوورو سەرجێگەو حەمام وچێشتخانە هەر بەشپرزەییەوە جێدەهێڵێت ..هیچ گوێ نادات بە گێژاوەوە شوێنەکە،بەڵام زوو دڵتەنگ دەبێت ئەگەر حەزی لە نانخواردنی ئێوارە ی بەدڵ نەبێت،کاتێ ئینتەرنێت لاوازدەبێت .. وە ئەگەر شتێکی لە ماڵەکەدا بینی کە پێویستی بە چاککردنەوە یان گۆڕینی هەیە، بە هەورەکاندا تێدەپەڕێت  زووودەربازدەبێت ، بێگومان چاککردنەوە ئەرکی باوکیەتی، وایە ئاخر ئەو پەکیەتی ..ناتوانێ هەردوودە ستو قاچی کارناکات ! 

دیمەنەکە کۆتاییان نایە..

بیرم لەوە کردەوە کە لە دەوروبەرمدا دەیبینم و گەیشتمە یەک ئەنجام: پێموایە ئێمە سەرکەوتوو بووین لە دروستکردنی نەوەی کەمئەندام
بەڵێ، نەوەیەکی کەمئەندام بەپلەی نایاب..

ئێستا نەوەیەکمان هەیە کە زۆرتر وەک میوانی ماڵەوە مامەڵە دەکەن. لە تەمەنی خوێندنی سەرەتاییەوە  تا کۆلێژ و تەنانەت دوای بەدەستهێنانی کاریش، یارمەتیدەر نییە، بەشداری ناکات و هیچ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ ناگرێت.
ئەوکچ وکوڕانە کە وەک میوان لە ماڵی دایک و باوکیان دەژین.
جگە لە خەرجی گیرفانی ڕۆژانە و مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل بەرپرسیارێتی نازانن.
وە باوک و دایک لە ژێر باری بەرپرسیارێتی ماڵەوە دەمێننەوە، تەنانەت لە تەمەنی بەرز و لاوازی جەستەیشەوە.
دایک و باوک (نایانەوێت منداڵەکان ماندوو بکەن).

قەدرزانین و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی پەروەردەیەکە کە لە منداڵەکانتدا دەیچێنیت، "لەناکاو تێیدا دروست مەکە"، تەنانەت دوای هاوسەرگیریش نەبێت
چونکە دوای هاوسەرگیری ئەو کولتوورەی لە ماڵی دایک و باوکیانەوە بەدەستیان هێناوە بۆ ماڵی هاوسەرگیری دەگوازنەوە
ئاخ.. ئەوە چ کولتوورێکە !
کولتوری کەمئەندامی.. وابەستەیی هەمیشە چاوت لەکەسێک بێت کارەکان ئەنجام بدابۆت..
لێرەوە نەوەیەک  دروست دەکەی کە هەرگیز ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت بۆ بنیاتنانی ماڵ یان خێزان، یان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆگرتنی ژن و منداڵ
کەواتە ئایا بەم شێوەیە دامەزراویت، یان لە ماڵی خێزانەکەتدایت؟
ئەگەر بەڵێ، ئەنجامی دامەزراندنی ئێوە چییە؟

ئەی دایک وباوکی سەرپەرشتیاری بەڕێز ئێوە دەتوانن گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە ڕاگرن گرنگە هەرلەئێستاوە کاربکەن بۆ ئەوەی کوڕەکەت یان کچەکەت ڕابهێنیت بە هەستکردن وهەڵگرتنی  هەندێک بەرپرسیارێتی سەرشانی لە ماڵەوە تا دوایی نەبێت بەخاوەن پێداویستی تایبەت یان میوان  لەماڵی باوکی . دوایش نەبێت بە سەرپەرشتیارێکی نەزان  وبێ ئەزمون بۆ نەوەکانتان !