رۆژی 11.03.2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ماڵەکانی داڵدەدانی ژنانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٨٩٥ ژن لە خزمەتگوزاری ئەو ماڵانە سودمەندبوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢، کۆی گشتیی ژنانی سوودمەند لە شەڵتەرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، ٨٩٥ ژن بوونە؛ ئەم داڵدەدراوانە تا جێبەجێبوونی ماف و مامەڵە یاساییەکانیان لەو پەناگانە لە مەترسی پارێزراو دەبن و لەو ژمارەیەش، ٢٨٪ى داڵدەدراوان لە هەولێر و ٤٣٪ لە سلێمانی و ٢٨٪ لە دهۆک و ١٪ لە گەرمیان بوون.
شایەنی باسە تاکو ئێستا لە سنووری هەڵەبجە و سۆران ماڵی داڵدەدانی ژنان نییە و بەردەوام داوا دەکرێت لەو ناوچانەش بکرێنەوە، هەروەها بەشێک لەو جێگانە بەتایبەت سنووری گەرمیان پێویستی بە بینا و شوێنێکی گەورەتر هەیە تابتوانن خزمەت بە زۆرترین ژنانی ناوچەکە بکەن.
ش. ئـ
سەرچاوە:ماڵپەری ڕۆژنیوز